|
با چه‌واشه‌كاریه‌كانی سه‌وزه‌كان
له‌قاو بده‌ین
سایتی كه‌لیمه رۆژی سێ شه‌ممه 13ی رێبه‌ندان وتوێژێكی له‌گه‌ڵ
"میر حسه‌ین موسه‌وی" ساز دا كه هه‌م یاد كردنه‌وه‌یه‌ك بوو له
شوڕشی 57 و هه‌م بانگهێشتێك بوو بۆ به‌شداری هێمنانه له رێ و
ره‌سمی 22ی به‌همه‌ن. ئه‌و ره‌خنه‌ی له كه‌ش و هه‌وای داخراوی
بواری راگه‌یاندن و پڕ بوونی زیندانه‌كان و كوشتنی بێ ره‌حه‌مانه‌ی
خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان گرت و پێی وایه كه پاشماوه‌كانی
ئیستبداد و سه‌ره‌ڕۆیی حكومه‌تی په‌هله‌وی، له سه‌رده‌می شوڕشی
٥٧ دا به ته‌واوی له ناو نه‌چوو و ته‌واوی جینایه‌ته‌كان،
ته‌قه‌لوب، سیاسی بوونه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی و بابه‌تی تری له‌م
چه‌شنه، سه‌رچاووه گرتوو له پاشماوه‌ی دیكتاتوریی حكومه‌تی
پێشوویه. ناوبراو پاشماوه‌ی ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییه ته‌نیا له
كه‌سانێكی توندوتیژی خوازی وه‌ك "جه‌نه‌تی" دا ده‌بینێت. موسه‌وی
ئیدیعا ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ته‌واوی به‌نده‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و
به تایبه‌ت به‌ندی ٣ی ئه‌و یاسایه به‌رێوه بچێت، سه‌رجه‌م
گیروگرفته‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. موسه‌وی هه‌روه‌ها
ئاماژه به هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زحمه‌تكێش ده‌كات و ده‌ڵێت: چاو لێ بكه‌ن به
ئاشكرا ده‌بینن كه هێڵی هه‌ژاری 850 هه‌زار تمه‌نی و وجودی
هاوكاتی ته‌وه‌ڕوم و بێكاری، خه‌ریكن ویست و داخوازی ئازادی
به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، ڵێره‌دایه كه ته‌ماعی ده‌ستبه‌سه‌ردا
گرتن و كۆنتڕۆڵی ویست و داواكاری ئازادی خوازانه‌ی خه‌ڵك به روونی
خۆی نیشان ده‌دات یان له كه‌م ره‌نگ بوونه‌وه‌ی سفره‌ی
هه‌ژارانه‌ی خه‌ڵك دایه كه دابه‌ش كردنی په‌تاته و ئابوری
سه‌ده‌قه‌یی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك دێته
ده‌ستوری كاره‌وه.
ناوبراو به‌مجۆره و به‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه به‌درۆ ئیدیعا
ده‌كات كه كرێكاران و ۆحمتكێشان به هۆی په‌تاته و سه‌ده‌قه‌وه
ده‌نگیان به ئه‌حمه‌دی نژاد داوه و ده‌ڵێت: ئه‌م خه‌ڵكه هۆگری
بایه‌خه ئیسلامیه‌كانن و ده‌بێت هه‌ڵ و مه‌رجی ژیانیان له به‌رچاو
بگێردرێت تا چیتر به په‌تاته و سه‌ده‌قه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێندرێن.
موسه‌وی ئیدیعا ده‌كات كه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ساڵی 56 بۆ 57
ته‌واوی خه‌ڵك له‌ژێر رێبه‌ری خومه‌ینی دا خه‌باتیان ده‌كرد و
ته‌نانه‌ت هه‌ل و مه‌رجه‌كه جۆرێك بوو كه پادگانه‌كانیش له‌ژێر
رێبه‌ری ئه‌و دا بوون. موسه‌وی له‌م وتوێژه دا هه‌ر وه‌ك كه‌روبی
هیچ ئاماژه‌یه‌ك به داخوازی پێش‌گرتن له ده‌خاله‌تی نیزامیه‌كان
له كاروباری سیاسی و ئابوری وڵات‌دا ناكات، رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و خه‌ڵك ته‌نیا به‌هێزی ئینتزامی و به‌سیج
به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌نجام به تاوانبار كردنی كه‌سانی
ده‌روبه‌ری خامنه‌یی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لادان و
خراپكاریه‌كان، پاكانه بۆ خودی خامنه‌نه‌یی و سپای پاسداران
ده‌كات. ئه‌م وتوێژه ته‌سلیم ته‌له‌بانه‌یه پڕه له درۆ،
چه‌واشه‌كاری و ئیدیعای بێ ناوه‌رۆكی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گوێا
زۆرینه‌ری جه‌ماوه‌ری به‌شدار له خه‌باتی ئه‌م دوره‌یه دا سه‌وزن
و خوازیاری هێندێك ئاڵ و گۆڕی سه‌ره‌تایی له كۆماری ئیسلامی دان،
به‌ڵام له‌ناو ته‌واوی ئه‌م چه‌واشه‌كاریانه دا ته‌نیا یه‌ك
بابه‌تیان وه‌ك نموونه ده‌هێنینه‌وه.
موسه‌وی ئیدیعا ده‌كات كه خومه‌ینی له سه‌رتاوه رێبه‌ری بێ ئه‌م
لاوئه‌ولای خه‌بات بوو و خه‌ڵك خوازیاری "ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی و
جمهوری ئیسلامی بوون". مێژوویه‌كی كه گه‌لێك شایه‌تحاڵ و به‌ڵگه
و دیكۆمێنتی عه‌ینی هه‌یه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌م
ئیدعایانه سه‌رتاپا درۆ و چه‌واشه‌كاریین. خومه‌ینی نفوزێكی
دیاریكراوی له ناو كه‌سانی مه‌زهه‌بی، بازاڕیان، شاره
مه‌زهه‌بیه‌كان و حه‌وزه‌كان دا هه‌بوو و خه‌باتیش له‌لایه‌ن
كه‌سانی ناو حه‌وزه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد. به‌ڵام زۆرینه‌ی
دانیشتوانی شاره‌كانی ئێران سكۆلار بوون و مه‌یلی چه‌پ و رادیكاڵ
له ناویان دا به‌هێز بوو. نفووز و ئیعتباری چه‌پ كه
ناوه‌نده‌كه‌ی زانكۆكان بوو، به پێوه‌ست بوونی كرێكارانی مانگرتوو
به‌ڕیزی خه‌بات په‌ره‌ی سه‌ند و ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا كرد.
كرێكارانی پاڵاوگه‌ی تاران رۆژی 18ی خه‌رمانان ده‌ستیان دایه
مانگرتن. به دوای ئه‌و دا له مانگی ره‌زبه‌ر دا مانگرتن ته‌واوی
سه‌نعه‌تی نه‌وه‌ت و باقی ناوه‌نده پیشه‌سازیه‌كانی وڵاتی
گرته‌ووه. "دروشمی"كرێكاری نه‌وتی ئێمه، رێبه‌ری سه‌رسه‌ختی
ئێمه" بوو به دروشمێكی جه‌ماوه‌ری و دروشمی "ئێمه كرێكاران و
ره‌نجده‌ران یه‌ك ده‌گرین تا ریشه‌ی چه‌وساندنه‌وه له‌بن دێنین و
وشه‌ی دروود و دیسانه‌وه‌ش دروود بۆ كرێكار" بووه وێردی سه‌ر
زمانی به ملیۆن جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر.
ده‌وڵه‌تانی ئه‌مرێكا، ئینگلیس، فه‌ڕانسه و ئاڵمان به‌له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌و ئاخێزه خه‌باتكارانه‌یه و لاوازی و بێ توانایی
حكومه‌تی پاشایه‌تی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵك دا، زه‌مینه‌یان بۆ
چوونه ده‌ره‌وه‌ی خومه‌ینی له عێراق و چوونی بۆ ئاوایی "نوفل
لۆشاتۆ" له‌نزیك پاریس له رۆژی 12ی ره‌زبه‌ری ساڵی 57 خۆشكرد.
ئه‌وان راگه‌یه‌نه‌ره سه‌ره‌كیه بورژوازییه‌كان و به تایبه‌ت
"بی.بی. سی" فارسیان نایه ئیختیار خومه‌ینی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و
رێگایه‌وه به‌ڵێنیه درۆینه‌كان به گۆێی خه‌ڵكی ئێران و جیهان
بگه‌ێنێت. له راستی دا ئه‌م راگه‌یه‌نه‌رانه و پووڵی
سه‌رمایه‌دارانی بازاڕی، سه‌رمایه‌دراانی ئێران و پووڵێكی كه
روون نه‌بوو "قوتب زاده" له‌كام سه‌رچاوه‌وه دابینی ده‌كرد،
خومه‌ینی كرد به رێبه‌ری خه‌بات نه‌ك نفوزی ئه‌و له ناو خه‌ڵك
دا. پیلانی رێبه‌رانی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته له دژی خه‌ڵكی ئێران و
به قازانجی مه‌زهه‌بیه‌كان له كۆنفرانسی "گوادالۆب" كه له
مانگی به‌فرانباری 57 دا به‌رێوه‌چوو و هه‌روه‌ها ناردنی ژنراڵ
"هایزێر" بۆ راده‌ست كردنی ئه‌رته‌ش به لایه‌نگرانی خومه‌ینی له
پاڵ ئه‌و هه‌موو پووڵ و ته‌بلیغاتانه دا به گشتی نه‌یانتوانی پێش
به به‌هێز بوونی چه‌پ بگرن. شۆڕا كرێكاریه‌كان كارخانه‌كانیان به
ده‌سته‌وه گرت و ده‌ستیان دایه شوڕشێكی كه مه‌زهه‌بیه‌كان،
سه‌رانی وڵاتانی ناوبراو و فه‌رمانده‌كانی ئه‌رته‌ش و ژنراڵ
هایزێری غافڵگیر كرد، به‌یانگه‌ری حزووری هێزی چه‌پ بوو. رژیمی
كۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به پاڵپشتی
ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سی و ئێعدامی ده‌یان هه‌زار كه‌سی،
توانی كۆنتڕۆڵی بار‌و دۆخه‌كه به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
به ملیۆن كه‌س له 22ی به‌همه‌ن و له هه‌ل و مه‌رجێك دا كه
نیزامی سه‌رمایه‌داری له ئێران و جیهان له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قووڵ
به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها له بارودوخێك دا كه ئیسلامی
حكومه‌تی و كۆماری ئیسلامی شكستیان هێناوه، خه‌ڵكی خه‌باتكاری
ئێران خوازیاری رووخانی رژیم، تێك شكاندنی دام و ده‌زگای
ده‌وڵه‌تی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی هێزی چه‌كداری حیرفه‌یی و دامه‌زراندنی
هێزی میلیشیای خه‌ڵك ده‌بن و داوای دامه‌زرانی حكومه‌تێك ده‌كه‌ن
كه ئازادی و ریفاهی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێدا دابین بكرێت.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
14
رێبه‌ندان
1388
03
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|