|
یاسا ئیسلامیه‌كان له خزمه‌ت
كوشتاری زیندانیانی سیاسی دان
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو دا ده‌زگای قه‌زایی رژیمی كۆماری
ئیسلامی دوو زیندانی سیاسی به ناوه‌كانی "محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی
زه‌مانی" و "ئارش ره‌حمانی پور"ی به پێی یاساكانی سزای ئیسلامی و
به تۆمه‌تی محاربه له‌گه‌ڵ خودا و هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی نیزامی
كۆماری ئیسلامی ئێعدام كرد.
دوای ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی
ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وی وڵات به‌ره‌وڕوو
بوه‌وه، "ئیبراهیم ره‌ئیسی"، جێگری یه‌كه‌می ده‌زگای قه‌زایی رژیم
رایگه‌یاند كه 9 كه‌سی دیكه له گیراه‌وه‌كانی
ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه كه به محاربه له‌گه‌ڵ خودا
تۆمه‌تبارن، ئێعدام ده‌كرێن.
ئه‌مه له‌حاڵێك دایه كه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو دا دادگایی
كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه
به‌رده‌وام بووه و لانیكه‌م 5 كه‌سی دیكه به محاربه له‌گه‌ڵ
خودا و هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی نیزامی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار
كراون. تۆمه‌تی محاربه له‌گه‌ڵ خودا به پێی یاساكانی سزای
ئیسلامی حوكمه‌كه‌ی ئێعدامه و 9 كه‌س له زیندانیانی سیاسی كه
هه‌رئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆمه‌ته به‌ره‌وڕوون، مه‌ترسی ئێعدام
هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات.
رژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی هاتنه
سه‌ركاریه‌وه به پشت به‌ستن به یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی،
به‌رده‌وام جینایاتی خوڵقاند و به هه‌زاران ئینسانی شه‌ریف و
شۆڕشگێڕ و كۆمۆنیستی ته‌نیا به‌تاوانی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕیان له
مافی ژیان بێ به‌ش كردووه.
ئێعدامی به‌ربڵاوی نه‌یارانی سیاسی له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی دوای
شۆڕشی 57، ده‌ست درێژی بۆسه‌ر كچانی لاو له ناو زیندانه‌كان
به‌رله ئێعدام به پاساوی مه‌زهه‌بی، ئێعدامی هه‌زاران زیندانی
سیاسی له ساڵه‌كانی ره‌شی ده‌یه‌ی 60 به تۆمه‌تی وه‌ك محاربه
له‌گه‌ڵ خودا و هیتر، ده‌ركردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی دژی
ئینسانی قه‌ساس، ئێعدام و سه‌نگسار، له زومره‌ی ئه‌و جینایه‌ته
دژی ئینسانیانه‌ن كه رژیم به پێی یاساكانی سزای ئیسلامی،
به‌ڕێوه‌ی بردووه.
هه‌رئێستا به هه‌زاران زیندانی سیاسی، ته‌نیا به‌هۆی
بیروباوه‌ڕیان له زیندانه‌كانی رژیم دان، ده‌یان زیندانی سیاسی
له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و له‌وانه له كوردستان له‌گه‌ڵ
مه‌ترسی به‌رێوه چوونی حوكمی ئێعدام به‌ره‌وڕوون و رژیمی ئیسلامی،
له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران و به
ئامانجی پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترساندن و تۆقاندن له كۆمه‌ڵگا،
داسی مه‌رگ له‌دژی زیندانیانی سیاسی ده‌سوێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه
رژیمی جینایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نه‌توانێت ده‌ست بۆ كاره‌ساتی
دڵته‌زێن تر ببات، پێویسته خه‌باتی یه‌كگرتوانه‌ی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئازادیخواز به دروشم و ئامانجی سیاسی روون، هه‌رچی زیاتر
په‌ره بستێنێت.
رژیمی ته‌نیا له ئه‌گه‌ری به‌ره‌وڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ری كه داخوازی ئازادی بێ شه‌رت
و مه‌رجی زیندانیانی سیاسی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و
جیایی دین له ده‌وڵه‌تی كردبێته مێحوه‌ری كاری خۆی، له به‌رێوه
بردنی نه‌خشه و پلانه شووم و دژی ئینسانیه‌كانی خۆی ناكام
ده‌بێت. خه‌بات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حوكمه دژی ئینسانیه‌كانی ئێعدام، ته‌نیا ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌ی
زیندانیان و مه‌حكوم كراوه‌كان به ئێعدام نییه، به‌ڵكوو هه‌ر
ئینسانێكی شه‌ریف و ئازادیخواز ده‌بێت له‌م حه‌ره‌كه‌ته
خه‌باتكارانه‌یه دا هه‌ڵسوراوانه به‌شداری بكات.
ئه‌مڕۆكه و له هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆ دا، ته‌نیا به خه‌باتی
یه‌كگرتووانه و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ریی، ده‌كرێت به‌ر
به ماشێنی سه‌ركوت و جینایه‌تی رژیم بگیردرێت. ئه‌گه‌ر رژیم
سیاسه‌تی گوشار بۆسه‌ر زیندانیانی، به ئامانجی چاۆترسێن كردنی
خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان خستۆته ده‌ستووری كاری
خۆیه‌وه، پێویستی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و ناچار كردنی رژیم
به پاشه‌كشه له‌م مه‌یدانه دا به چه‌ند قات زیاد ده‌بێت. له‌م
رووه‌وه ده‌بێت دورشمی "زیندانی سیاسی ده‌بێت ئازاد بكرێت"، له
هه‌موو شوێنێك به‌رز بكرێته‌وه. نا‌بێت ئیزن بدرێت ئه‌و
ئینسانانه‌ی كه به تاوانی دیفاع له به‌رانامه‌ی سیاسی و دیفاع
له بیر و باوه‌ڕی خۆیان، بۆ ناره‌زایه‌تی له‌دژی سته‌م و سه‌ركوت،
چه‌وساندنه‌وه، نابه‌رابه‌ری و هه‌ڵاواردن و ناره‌زایه‌تی له دژی
دیكتاتۆری ده‌سه‌ڵاتدار كه‌وتوونه‌ته زیندانه‌كان، خۆیان به
ته‌نیا هه‌ست پێ بكه‌ن، زاێه‌ڵه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له
ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان، هێزی خۆڕاگری و ئیراده‌ی زیندانیه‌كان له
پشت میله‌كانی زندانه‌وه‌به‌هێزتر و پته‌و تر ده‌كات.
هیچ كه‌سێك نا‌بێت به تاوانی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی
ره‌وای خۆی، به تاوانی ناره‌زایه‌تی له ئاست بێ مافی و
سته‌مكاری، به تاوانی بیر و باوه‌ڕی جیاواز و چالاكی سیاسی،
ده‌ستگیر و زیندانی بكرێت. ئه‌گه‌ر بڕیاره كه‌سانێك گرفتاری
به‌ندی زیندانه‌كان بن، ئه‌وه سه‌به‌بكاران و پێكهێنه‌رانی ئه‌و
بارودۆخه‌ی ئێستان، واتا هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵه‌كانی خه‌ڵك
گرفتاری به‌ندی زیندان ده‌كه‌ن و ده‌یانخه‌نه ژێر ئه‌شكه‌نجه،
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ر گۆشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كوژن و له گۆڕی بێ
ناونیشان دا به‌خاكیان ده‌سپێرن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌روه‌ت و
سامانی كۆمه‌ڵگه‌یان به تاڵان بردووه و باری قورسی ره‌نج و
ئازاری هه‌ژاری و بێ مافییان به سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه دا
سه‌پاندووه.
رژیمی دیكتاتۆری ئیسلامی، ئێستا كه هه‌ست به گوشاری هێزی خه‌باتی
كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆی ده‌كات، كاتێك ده‌بینێت
كه هه‌ڵسوڕاوان و پێشڕه‌وانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایته‌كان به‌رد له
سه‌ر به‌رد داده‌نێن، خۆیان گرد و كۆ ده‌كه‌ن و په‌یمان ده‌به‌ستن
و ده‌یانهه‌وێت كۆتایی به پڕش و بڵاوی ریزه‌كانیان بێنن، ده‌ست
ده‌داته هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دڕندانه و به ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و
زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵك چاوترسێن بكات
و كۆتایی به هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌باتكارانی بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێنێت.
ده‌بێ وشیار بین و نه‌هێڵین، حكومه‌تێك كه ناتوانێت وڵامی
سه‌ره‌تایی ترین داخوازیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بداته‌وه و
له‌وپه‌ڕی داماوی و سه‌رلێشێواوی دایه، سه‌ر له‌نوێ ده‌رفه‌تی
ئه‌وه به ده‌ست بێنێته‌وه كه به چه‌كی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و
ئێعدام، ریزه‌كانمان تووشی له به‌ریه‌ك ترازان و پاشه‌كشه بكات.
ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی و هه‌ر چه‌شنه كه‌ڵك وه‌رگرتنێك له مه‌زهه‌ب
وه‌ك ئامرازێكی ده‌وڵه‌تی، شیاوی ژیانی ئینسانی ئه‌مڕۆیی نییه.
ئێستا كه خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ ئازادی و بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون
له ژیانی شیاوی ئینسان، پێی ناوه‌ته قوناغێكی نوێ و خه‌ڵكی
ئازادیخواز له دروشم و داخوازیه‌كانیان دا رژیمی ئیسلامی و یاسا
دژی ئینسانیه‌كانیان كردۆته ئامانج، جێگای خۆیه‌تی كه له 22ی
به‌هه‌من دا خواستی ئازادی زیندانیانی سیاسی، ئازادی بێ شه‌رت و
مه‌رجی سیاسی و دروشمی "جیایی دین له ده‌وڵه‌ت" ببێته
داخوازیه‌كی گشتی.
نا‌بێت هیچ كه‌سێك به تاوانی خه‌بات له پێناو بیر و باوه‌ڕه‌كه‌ی
دا، ده‌ستگیر و زیندانی بكرێت. ئازادی بیر و باوه‌ڕ ده‌بێت به
ته‌واوی و به‌بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك بسه‌لمێندرێت. مه‌زهه‌ب
ده‌بێت به ته‌واوی و بۆ هه‌میشه له ده‌وڵه‌ت جیا بێت.
هیچ مه‌زهه‌بێك، نا‌بێت هیچ چه‌شنه ده‌ست تێوه‌ردان و
كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات دا
هه‌بێت. ناوه‌ند و دام و ده‌زگای مه‌زهه‌بی ده‌بێت به ته‌واوی له
ده‌وڵه‌ت جیا بكرێته‌وه و هه‌ر چه‌شنه یارمه‌تیه‌كی ماڵی و هیتر
له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ند و دامه‌زراوه و چالاكی
مه‌زهه‌بی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به‌رپرسانی مه‌زهه‌بی نا‌بێت له هیچ چه‌شنه ئیمتیاوێك چ بۆ
وه‌رگرتنی پۆستی ده‌وڵه‌تی و چ له به‌رانبه‌ر یاساكانی وڵات دا
به‌هره‌مه‌ند بن. هه‌ر هه‌ڵاواردنێكی یاسایی به پێی مه‌زهه‌ب و
جێگا و شوێنی مه‌زهه‌بی و یان بێ باوه‌ڕ بوون به مه‌زهه‌ب، ده‌بێت
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. نا‌بێت له قوتابخانه‌كان، زانكۆكان و باقی
دامه‌زراوه‌كانی فێر كردن و بارهێانی ده‌وڵه‌تی دا هیچ یاسا و رێسا
و بارهێنانێكی زۆره‌ملی مه‌زهه‌بی به‌رێوه بچێت. هیچ مه‌زهه‌بێك
نا‌بێت مه‌زهه‌بی ره‌سمی وڵات بێت. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت مه‌زهه‌ب وه‌ك
ئه‌مری خسوسی كه‌سه‌كان به ره‌سمی بناسێت و ته‌واوی شارۆمه‌ندان
ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی مه‌زهه‌ب و یان نه‌بوونی مه‌زهه‌ب دا ئازاد
بن. كه‌سایه‌تی و بیروباوه‌ڕی هیچ كه‌سێك نا‌بێت له به‌ڵگه و
نوسراوه ره‌سمیه‌كانی وڵات دا تۆمار بكرێت.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
١٥
رێبه‌ندان
1388
04
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|