|
٢٢ی به‌همه‌نی ئه‌مساڵ رۆژی له مه‌حه‌ك دانی هاوسه‌نگی هێزی سێ
لایه‌ن
هه‌رچی له رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی به‌همه‌ن نزیكتر ده‌بینه‌وه،
فه‌زای سیاسی كۆمه‌ڵگای ئێران گه‌رمتر ده‌بێت. ٢٢ی به‌همه‌نی
ئه‌مساڵ له حاڵ و هه‌وایه‌كی دیكه دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مجاره
له هه‌لومه‌رجێكدا له ساڵڕۆژی ئاخێزی ٥٧ نزیك ده‌بینه‌وه كه
كۆماری ئیسلامی ئیتر بێجگه له هێزی سه‌ركوت، شتێكی دیكه‌ی بۆ
حكومه‌ت كردن به‌ده‌سته‌وه نییه. ئه‌مڕۆ ئیتر به بارمته گرتنی
نانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ست ته‌نگیش ناتوانێت قه‌یرانی
قووڵ و به‌ربڵاوی سیاسی رژیم سووكتر كاته‌وه. له‌م رووه‌وه له
به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌كانی داهاتوودا، چاوه‌ڕوانی حزووری ملیۆنی
خه‌ڵك له بواره جیاجیاكاندا ده‌كه‌ن. ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی
به ته‌واوی له ئیسلاحی رژیم هیوابڕاو بوون و له ترسی گه‌شه‌ی
خه‌باتی رادیكاڵ و شۆڕشگێرانه، به ئیمتیازاتێكی كه‌م ره‌زایه‌ت
ده‌ده‌ن و هه‌نگاو به هه‌نگاو له باڵی ده‌سه‌ڵاتدار نزیكتر
ده‌بنه‌وه، یان له باشترین حاڵه‌تدا بێ هه‌ڵوێست داده‌نیشن و
بێده‌نگ ده‌بن.
له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن
كه، ٢٢ی به‌همه‌نی ئه‌مساڵ ده‌بێته رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی هێز و
مه‌یله سیاسییه جیاجیاكانی ناو كۆمه‌ڵگا. له لایه‌كی دیكه‌وه
ئه‌م بۆنه‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی بۆته شانۆیه‌كی رووتین و
ناتوانێت له هه‌لومه‌رجی ئێستا دا چاوپۆشی له به‌ڕێوه‌چوونی
بكات. له راستیدا چاوپۆشی كردن له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م شانۆیه
به مه‌عنای راگه‌یاندنی ته‌سلیم بوونه له به‌رامبه‌ر هێزه
نه‌یاره‌كاندا و ئه‌م رژیمه خۆی له بارودۆخێكدا نابینێت كه
ده‌ست بداته وه‌ها كارێك و هه‌ر بۆیه بۆ وه‌پشت سه‌رنانی رۆژی
٢٢ی به‌همه‌ن به شوێن ئالترناتیوی دیكه دا ده‌گه‌ڕێت. نیگه‌رانی
هێزه‌كان و رێبه‌رانی ئیسلاح خوازی حكومه‌تی سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی
كه له‌و رۆژه‌دا رووده‌دات، له نیگه‌رانی و ترسی رێبه‌رانی
ده‌سه‌ڵاتدار كه‌متر نییه. ئه‌وان به سه‌رنجدان به ئه‌زمونی
ئه‌م مانگانه‌ی دوایی پێش بینی ده‌كه‌ن كه، خه‌ڵكی ئێران قاتعانه
تر بچنه پای ره‌وتی دوور كه‌تنه‌وه له كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ناو
خۆی رژیم و ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا رووده‌دات، نه‌ك نیشانه‌ی نفوزی
كه‌لامی سه‌رانی ئیسلاح خواز، به‌ڵكو وێنا كردنی مه‌سیرێكی
جیاوازه كه خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له مانگه‌كانی
دواییدا ده‌یپێوێت.
به‌ڵام هێزی سێهه‌م كه سه‌رجه‌م نیگه‌رانییه‌كانی دوو لایه‌نی
كێشه‌كه له حزووری ئه‌وان له مه‌یدان دا سه‌رچاوه ده‌گرێت،
ئه‌و جه‌ریانه واقعی و پڕ هێزه‌یه كه له‌م مانگانه‌ی دواییدا
ته‌واوی پێكهاته و موقده‌ساتی ئه‌و رژیمه‌ی به چاڵش كێشاوه.
ئه‌م هێزه ته‌یفێكی به‌ربڵاو له خه‌ڵك له‌خۆ ده‌گرێت كه
ساڵهایه له‌م رژیمه بێزارن و له‌م مانگانه‌ی دواییدا له‌خۆیان
رادیوه ئه‌م بێزارییه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌رببڕن. له وه‌ها
هه‌لومه‌رجێكدایه كه حیزب و گروپه یاسایی و نایاساییه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی رژیم وه‌خۆ كه‌وتون و هه‌ركام تێده‌كۆشن له جه‌ریانی
حزووری خه‌ڵك له سه‌رشه‌قامه‌كان له رۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن دا شوێن
پێیه‌ك له خۆیان به‌جێبهێڵن. زۆربه‌ی ئه‌و دروشم و ئاواتانه‌ی
كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌م كارزاره خه‌باتكارانه‌یه‌دا
تێوه‌گلاندووه، مۆر و نیشانه‌ی كۆمۆنیسته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی
پێوه‌یه. "ئازادی زیندانیانی سیاسی و ئازادی چاپه‌مه‌نی"
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك له ئازادییه بێ شه‌رت و مه‌رجه سیاسییه‌كانی
مه‌به‌ستی جه‌ریانی ئێمه‌یه. "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی
ئێعدامه‌كانی ئێستا" پێشه‌كییه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێعدام
به گشتی. "مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی" به مه‌عنای نه‌ویستنی
هه‌رچه‌شنه حكومه‌تێكی ئیسلامییه، به مه‌عنای رزگاری لاوان له
كۆت و به‌ندێكه كه له سه‌ر ده‌ست و پێیان قورسایی ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی ژنان له دژی پیاوسالاری و دژ به یاسا
مه‌زهه‌بییه‌كان كه یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی خه‌باتی ئێستایه،
هه‌ر له‌م مه‌سیره‌دا به ئاكام ده‌گات. "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" به
مانای رزگاری خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان و نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران له ئازاری هه‌ڵاواردن و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تییه.
دروشمی په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به مه‌عنای پێداگری له‌سه‌ر
عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی راسته‌قینه‌یه و رێگایه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی
ئاسۆی نوێی ژیانه به‌ره‌وڕووی سه‌رجه‌م بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا.
ئه‌مانه ئه‌م شوێن پێیانه‌ن كه ده‌مانهه‌وێت له مه‌تنی قه‌یرانی
سیاسی ئێستادا له خۆمانی به‌جێ بهێڵین.
یه‌كێك له ئاڵتێرناتیوه‌كانی رژیم كه له‌م رۆژه‌دا ده‌یهه‌وێت
كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت هه‌ر وه‌ك هه‌میشه ئه‌نجامی عه‌مه‌لیاتی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی به‌ربڵاوه. به‌ڵام ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م
مانگانه‌ی دوایی به رژیمی نیشان داوه كه ئه‌م ئامرازه كارایی
نابێت و خه‌ڵك له كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم ناترسێن. له
ئه‌زمونی رۆژی ٦ی به‌فرانباردا بینیمان كه ئه‌و خه‌ڵكه نه
ته‌نیا نه‌ترسان، به‌ڵكوو توندوتیژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیشیان
بێ وڵام نه‌هێشته‌وه و له به‌رامبه‌ر هێرشی دوژمنان دا به‌رگریان
له خۆیان كرد. ئاڵترناتیوی دیكه‌ی رژیم هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو
رێكخستنی شانۆیه‌كی سه‌رشه‌قامی ده‌وڵه‌تییه. نه‌فسی ئه‌م كاره
به سه‌رنجدان به ئیمكاناتێكی عه‌زیم كه ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌ستی
دایه و هه‌روه‌ها هه‌زینه‌یه‌كی بێ حیساب و كتاب كه سه‌رفی
ده‌كات زۆر دژوار نییه، به‌ڵام له‌م زه‌مینه‌یه‌ش دا سه‌ركه‌وتنێك
زیاتر له‌وه‌یكه رۆژی ٩ی به‌فرانبار به ده‌ستی هێنا، چاوه‌ڕوانی
ناكات. رێگا چاره‌یه‌كی دیكه‌ی رژیم چه‌نه‌لێدان له‌گه‌ڵ سه‌رانی
ئیسلاح خوازه. رژیم كه ریشه‌ی ترسی هاوبه‌شی خۆی و ئه‌م
كه‌سانه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه، داوای لێكردوون كه ئه‌ركه‌كانی خۆیان
له‌مباره‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و سه‌همی خۆیان له كه‌م
كردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له مه‌وجودیه‌تی كۆماری
ئیسلامی ده‌كات، ئه‌دا بكه‌ن. له راستیدا ئه‌وان له‌م بابه‌ته‌وه
كۆتاییان نه‌كردووه. جیاوازی بانگه‌وازی سه‌رانی رژیم بۆ به‌شداری
له رێپێوانی رۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن له‌گه‌ڵ بانگه‌وازی سه‌رانی ئیسلاح
خواز له چی دایه؟ مه‌گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌ن خه‌ڵكیان بۆ نمایشی
لایه‌نگری له ئه‌ساسی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت
نه‌كردووه، مه‌گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌ن به خه‌ڵك ناڵێن كه "رێپێوان
به بێده‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رن" و "له هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌كی
له‌فزی و فیزیكی خۆبپارێزن"؟ لایه‌نێكیان به زمانی هه‌ڕه‌شه
ئه‌وه ده‌ڵێت و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش به زمانی فریو. ده‌ڵێی
ئه‌وه خه‌ڵك بووه كه به ده‌ستی به‌تاڵ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر
ریزی سه‌ركوتگه‌رانی پڕ چه‌ك و چۆڵ و ئه‌مڕۆكه ده‌بێت ئاشتی خوازی
خۆیان به سه‌ركوتگه‌ران بسه‌لمێنن! به ده‌ستووری ئیسلاح خوازانێك
كه له ترسی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی دروشمه‌كانی خه‌ڵك، ته‌سلیمی
خواسته‌كانی سه‌رانی حكومه‌ت بوون، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێت كه‌ت
به‌سته ره‌وانه‌ی قوربانگا بكرێن تا، ئه‌وان به‌های سازشی خۆیان
كه شتێك بێجگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ پێگه‌ی رابردوویان له
ده‌سه‌ڵات دا نییه، وه‌ربگرن.
ئیسلاح خوازان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵی ده‌سه‌ڵاتدار
تێده‌كۆشن رێپێوانی رۆژی ٢٢ی به‌همه‌ن بكه‌ن به نمایشی ئاشت
بوونه‌وه‌یان. ئه‌وان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی سیاله‌شكر بۆ سه‌رانی
حكومه‌تن و ته‌نیا زمانی لێدوانیان جۆرێكی دیكه‌یه. ئه‌وان
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادیان به ره‌سمیه‌ت ناسیووه، ئه‌وان
ناوبژیوانی خامنه‌ییان له‌م ره‌وته دا قبول كردووه و جارێكی
دیكه به‌یعه‌تیان له‌گه‌ڵی كردووه. به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكێك كه
له مانگه‌كانی رابردوودا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له ئیسلاح خوازانی
حكومه‌تی دوركه‌وتونه‌ته‌وه و دروشم و ئامانجی خۆیان سه‌ربه‌خۆ
له‌وان به ده‌نگی به‌رز راگه‌یاندووه، گوێ بۆ لێدوانی ئه‌م
كه‌سانه ناگرن. رۆژی 22ی به‌همه‌ن جیا له ریزی رێپێوانی
ده‌وڵه‌تی دێنه سه‌ر شه‌قام و نه ته‌نیا بێ ده‌نگ نابن، به‌ڵكوو
به‌رده‌وام ئه‌و دروشمانه ده‌ڵێنه‌وه كه، پێكهاته‌ی كۆماری
ئیسلامی ده‌كه‌نه ئامانج و ئیسلاح خوازانی حكومتی له دووپات
بوونه‌وه‌یان زۆر نیگه‌رانن.
سه‌رانی رژیم كه پێشتر توانیویانه ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی ناچار
به ته‌مكین بكه‌ن، له‌م رۆژه دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌قامه‌كان
كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئه‌م رۆژه بكه‌نه رۆژی هێزنواندنی خۆیان وه‌ك
رژیمێكی پۆلیسی و نیزامی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژی 22ی به‌همه‌ن رۆژی
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاری ئه‌م رژیمه نییه، له به‌رانبه‌ر دا
رۆژێكه كه هاوسه‌نگی هێزی هه‌ر سێ لایه‌ن له مه‌حه‌ك ده‌درێت.
ئایا ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی ده‌توانن خه‌ڵك له درێژه دان به
دروشمه‌كانی 13ی ئابان به‌ملاوه پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه و زۆرینه‌ی
خه‌ڵك به بێ ده‌نگی بخه‌نه ریزی لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت؟، ئایا
رژیم ده‌توانێت به وه‌ڕێ خستنی نمایشێكی ده‌وڵه‌تی و به‌سیج كردنی
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، شه‌قامه‌كانی تاران و باقی شاره
گه‌وره‌كانی ئێران بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خویه‌وه؟ ئایا جارێكی
دیكه دیمه‌نی به‌شداری ملیونی خه‌ڵكی ناڕازی له سه‌ر شه‌قامه‌كان
و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی دوژمن ده‌بینین؟
له وڵام به‌م پرسیارانه دا ده‌بێت بڵێین كه، هه‌مو نیشانه‌كان
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له جم و جۆڵه‌كانی رۆژی 22ی به‌همه‌ن دا
قورسایی خه‌ڵكی نارازی زۆرتره و رێگای پێشڕه‌وی دواتر خوش
ده‌كات. 22ی به‌همه‌ن ده‌بێته یه‌كێكی دیكه له رۆژه‌كانی میژوویی
مانگه‌كانی ئه‌م دواییانه. هه‌رچی كات تێپه‌ر ده‌بێت و
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك درێژه په‌یدا
ده‌كات، ئه‌م واقعیه‌ته زۆرتر روون ده‌بێته‌وه كه رووخانی
كۆماری ئیسلامی و چاره‌نووسی دیموكراسی و ئازادی له ئێران
سه‌رئه‌نجام به حه‌ره‌كه‌تی شوڕشگێرانه‌ی چینی كرێكار وه‌ك چینێكی
رێكخراو كه پێی نابێته ناو خه‌باتی سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه، گرێ
دراوه و حه‌ره‌كه‌تی شوڕشگێرانه‌ی چینی كرێكار ئه‌گه‌ر رێبه‌ری
رادیكال و كومونیستی خۆی شكڵ پێ بدات، نه ته‌نیا بنه‌ماكانی
كۆماری ئیسلامی راده‌ماڵێت و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆی دا
ده‌سه‌ڵاتی شوراكانی خه‌ڵك بنیات ده‌نێت، به‌ڵكوو به راده‌ی هێزی
و توانایه‌ك كه به ده‌ستی هێناوه پێشڕه‌وی خۆی بۆ هێرش كردنه
سه‌ر بنه‌ماكانی مالكیت و كاری موزدی و چه‌وساندنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌داری درێژه پێ ده‌دات. ئاكامی ئه‌م خه‌باته نه ته‌نیا
چینی كرێكار، به‌ڵكوو گشت كۆمه‌ڵگا له ده‌ست هه‌ژاری،
دوواكه‌وتوویی و گه‌نده‌ڵی و هه‌مو دیارده نگریسه‌كانی ئه‌م
نیزامه رزگار ده‌كات.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
17
رێبه‌ندان
1388
06
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|