|
دامه‌زرانی حكومه‌تی ئیسلامی و شكستی شۆڕشی خه‌ڵكی
ئێران چۆن ئاماده‌كاری بۆ كرا
له سه‌روبه‌ندی ساڵرۆژی ئاخێزی جه‌ماوه‌ریی 22ی به‌همه‌نی 57
داین. رژیمی ئیسلامی بۆ كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ئه‌و روداوانه‌ی كه
له‌دوای 22ی به‌هه‌من روویان دا، دوایین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی
سه‌ڵته‌نه‌تی شای كرده 10 رۆژ و ناوی ده‌یه‌ی فه‌جری له‌سه‌ر
دانا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دوای 22ی به‌همه‌ن روویان دا نه ته‌نیا
به‌رهه‌می فه‌رمانی خومه‌ینی و ره‌وتی ئیسلامی نه‌بوو، به‌ڵكوو به
پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و ویستی ئه‌وان رووی دا. له ماوه‌ی ئه‌و 10
رۆژه‌یكه دا كه له‌لایه‌ن رژیمی ئیسلامیه‌وه وه‌ك ده‌یه‌ی فه‌جر
جێژن ده‌گیردرێت، به شایه‌تی گه‌لێك به‌ڵگه و دیكومێنتی مێژوویی
حاشا هه‌ڵنه‌گر، خومه‌ینی ئه‌وكات به‌رده‌وام داوای له خه‌ڵك
ده‌كرد كه شۆڕش وه‌ڕێ نه‌خه‌ن و لایه‌نگره‌كانیشی هاواریان ده‌كرد
كه گۆیا "ئاغا فه‌رمانی جیهادی نه‌داوه".به‌ڵام كاتێك ئیتر
كارله‌كار ترازا و ئاخێزی جه‌ماوه‌ر بوو به ئه‌مرێكی واقعی
هه‌وڵیان دا كۆنتڕۆڵی حه‌ره‌كه‌ته‌كه به‌ده‌سه‌ته‌وه بگرن.
به‌ڵام خه‌ڵك كه ده‌نگۆی قه‌بزه‌كردنی شۆڕ‌شیان بیستبوو، گوێیان
به رێنماییه‌كانی ئه‌وان نه‌بزووت و به‌مجۆره له‌و رۆژانه دا
هێرشیان بۆسه‌ر بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵات كه لایه‌نگرانی خومه‌ینی
ده‌یانویست هه‌ر وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه ده‌ستی پێكرد. سه‌رهه‌ڵدانی
22ی رێبه‌ندان كه لو‌تكه‌ی شۆڕشی 57 بوو، سه‌ركوتی شۆڕشی بۆ رژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له ساڵه‌كانی دواتر دا دژوارتر كرد،
به‌ڵام ئه‌ركی سه‌ركوتی شۆڕش كه رژیمی پاشایه‌تی نه‌یتوانی بوو
به‌سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نێت، رژیمی ئیسلامی له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای
ده‌یه‌ی 60 دا به كۆتایی گه‌یاند.
له ساڵی 1357 دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران، به هیوای ده‌سته‌به‌ر
كردنی ئازادی و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی باشتر و ئینسانی له
دژی رژیمی شا راپه‌ڕین و شه‌پۆله‌كانی شۆڕش له ماوه‌ی یه‌كساڵ دا
سه‌رتاسه‌ری ئێرانی داگرت. له مانگه‌كانی پاییزی ئه‌و ساڵه دا
بوو كه بێ توانایی رژیمی شا بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌ل و مه‌رجه‌كه
بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاشكرا بوو. ئه‌وان دوای
لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی رۆژانه‌ی
باڵوێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئینگلیس له تاران كه هه‌ل و
مه‌رجه‌كه‌یان له نزیكه‌وه ده‌دیت، به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه
پشتیوانی كردن له شا ئیتر بێ فایده‌یه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
كه بارودۆخه‌كه پێبنێته قوناغێكی هه‌ستیار و بێ گه‌ڕانه‌وه و
ئێرانیش وه‌ك ئه‌فغانستان بكه‌وێته داوێنی شۆره‌ویه‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مرێكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی، نه‌یانده‌توانی
بۆ كۆنتڕۆڵی هه‌ل و مه‌رجه‌كه پشت به میللی گه‌راكانی لیبراڵ كه
له‌به‌ره‌ی ئوپۆزسیۆنی رژیمی شادا بوون ببه‌ستن. زلهێزه‌كانی
رۆژئاوا پێویستیان به سه‌نگه‌ر به‌ندییه‌كی نوێ بوو له
به‌رانبه‌ر مه‌ترسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و كه‌مه‌ربه‌ندیه
ئه‌منیه‌تیه‌ی كه پێشتر به ده‌وری شۆره‌وی دا كێشابوویان.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ده‌مێك بوو كه له وجودی مادی و بیر و
ئه‌ندێشه‌ی ره‌وتی ئیسلامی ئوپۆزسیۆنی شا دغا، زه‌رفیه‌ت و توانایی
گونجاوی بۆ بوون به ره‌وتێكی دژی كۆمۆنیستی به‌دی ده‌كرد، له‌م
رووه‌وه راوێژكارانی ئه‌مریكایی شا و ده‌ربار، به‌رده‌وام ئه‌ویان
هانده‌دا كه رێوشوێنی ملایم و هێمنانه له به‌رامبه‌ر رێبه‌رانی
ئه‌م ره‌وته بگرێته‌به‌ر و شاش رێنوێنیه‌كانی ئه‌وانی به‌رێوه
ده‌ربرد.
له حاڵێك دا كه نوسراوه‌كانی "عه‌لی شه‌ریعه‌تی" له هه‌زاران
نوسخه دا چاپ ده‌كرا و ده‌كه‌وته به‌ر ده‌ست هه‌موان و هه‌روه‌ها
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی حسه‌ینییه‌ی ئێرشاد له تاران به
ئیمكاناتێكی زۆر و زه‌به‌ند و چاپخانه‌یه‌كی عه‌زیم، به كرده‌وه
له به‌ر ده‌ست ئه‌و و هاوبیره‌كانی دا بوو و هه‌روه‌ها گۆڤاری
مه‌كته‌بی ئیسلام له قوم، ئازادانه چاپ و بڵاو ده‌كرایه‌وه،
هه‌ڵسوڕاوانی چه‌پ ته‌نیا به‌هۆی خوێندنه‌وه یان هه‌ڵگرتنی
نوسراوه‌یه‌كی ماركسیستی، ده‌بوو ره‌نجی زیندانی درێژ ماوه
ته‌حه‌مول بكه‌ن.
له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی سارد دا هه‌ر وه‌ك ئێستا، ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا وه‌ك سیاسه‌تێكی دیاریكراو، هه‌وڵی ده‌دا نه ته‌نیا
ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی خۆی له مه‌ترسی رووخان بپارێزێت، به‌ڵكوو
له هه‌مان حاڵ‌دا به‌رده‌وام تێده‌كۆشا گۆشه نیگایه‌كیشی له‌سه‌ر
ئوپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌م رژیمانه‌ش بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی
داهاتووی خۆی له ناو ئه‌وان دا هه‌ڵبژێرێت. كه‌م نین ئه‌و به‌ڵگه
و نموونانه‌ی كه نیشانی ده‌ده‌ن ئه‌مریكا به شێوه‌ی
جۆراوجۆره‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دا كه دواتر پۆسته گرینه‌گه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌یان به‌ده‌سه‌ته‌وه گرت، پێوه‌ندی هه‌بووه. هه‌ر
له‌م پێناو دا دوای گه‌یشتنی خومه‌ینی بۆ پاریس له‌گه‌ڵ ئه‌ویش دا
به ره‌سمی پێوه‌ندیان گرت و كۆمه‌ڵێك قه‌ول و قاراریشیان له‌گه‌ڵ
به‌ست. له‌به‌رچاو گرتنی زه‌رفیه‌ته‌كانی ره‌وتی ئیسلامی وه‌ك
سه‌نگه‌رێك له به‌رانبه‌ر یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت ته‌نیا تایبه‌ت به
ئێران نه‌بوو. بۆ نموونه: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا دوای رووخانی
ده‌وڵه‌تی "زاهێر شا" له ئه‌فغانستانیش، سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌ی
گرته به‌ر و له‌سه‌ر نه‌یارانی ئیسلامیی رژیمی كابول حیسابی
كرده‌وه، پاره و چه‌ك و چۆڵی ئه‌مریكایی به‌لێشاو له رێگای
پاكستانه‌وه گه‌یشته ئه‌فغانستان، ره‌وتی ئیسلامی به‌هێز كرد و
سه‌ره‌نجام به ده‌سه‌ڵاتی گه‌یاند و تالیبان و ئه‌لقاعیده
به‌رهه‌می هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ن. سه‌باره‌ت به ئێرانیش ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی ئه‌و به‌و ئاكامه
گه‌یشتبوون كه رژیمی ئیسلامی خاوه‌نی زورفیه‌تی به‌رچاوه بۆ
ئه‌وه‌ی كه ببێت به سه‌نگه‌رێكی دیكه ئاست نفوزی یه‌كیه‌تی
سۆڤیه‌ت دا.
له هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆ دا، ئه‌مریكا له كۆنفرانسی "گوادلۆپ"
سه‌باره‌ت به رژیمی شا و داهاتووی ئێران له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه
ئو‌روپاییه‌كانی خۆی راوێژی كرد. ئه‌وان له لایه‌كه‌وه به
كۆده‌نگی به‌و ئاكامه گیشتبوون كه پێویست نییه زیاتر له‌وه
پشتیوانی له رژیمی شا بكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر
ئه‌وه ساغ بوونه‌وه كه پێداویستیه‌كانی كۆنتڕۆڵ كردنی شوڕش و
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ره‌وتی ئیسلامی دابین بكه‌ن. له راستی دا
كۆنفرانسی "گوادلۆپ" چاره‌نووسی رژیمی شای دیاریكرد و هه‌وڵه‌كانی
وڵاتانی رۆژئاوای بۆ هێنانه سه‌ركاری خومه‌ینی به جێگای شا
هاوئاهه‌نگ كرد. دوای ئه‌م بڕیارانه بوو كه ئه‌رته‌شی شا بێ
لایه‌نی خۆی راگه‌یاند و میدیا و راگه‌یاندنه‌كانی رۆژئاوا به
قازانجی ره‌وتی ئیسلامی كه‌وتنه كار. ئه‌وان له‌و كاته دا
به‌باشی ده‌یانزانی كه ده‌وڵه‌تی "شاهپوور به‌ختیار" توانایی
كۆنتڕۆڵ كردنی شۆڕش و دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوای له
به‌رانبه‌ر مه‌ترسی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت دا نییه. ده‌وڵه‌تی
به‌ختیار بۆ ئه‌وان ته‌نیا ده‌رفه‌تێك بوو تا بتوانن له‌و مه‌جاڵه
دا له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئیسلامی رێكبكه‌ون.
ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا نیگه‌رانی ئه‌وه بوون كه ده‌خاله‌تی
نابه‌وه‌ختی ئه‌رته‌شی شا هه‌ل و مه‌رجه‌كه له كۆنتڕۆڵی ئه‌وان
ده‌ربێنێ و ئێران له درێژ ماوه دا بكاته وڵاتێكی ناسه‌قامگیر،
له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه بارودۆخێكی ئه‌وتۆ به واتای پێش
زه‌مینه‌یك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بكه‌وێته داوێنی شوره‌وی. له
وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێك دا بوو كه "هایزێر"یان وه‌ك ژنڕاڵێكی
به‌ئه‌زمون كه نفوزێكی زۆری له‌ناو فه‌رمانده پله‌به‌رز‌ه‌كانی
ئه‌رته‌شی شا دا هه‌بوو و له هه‌مان حاڵ‌دا سیاسه‌تمه‌دارێكی
كارزان و لێهاتوو بوو، به ئامانجی پێش‌گرتن به كوده‌تای ئه‌رته‌ش
و خۆشكردنی مه‌سیری به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خومه‌ینی، ره‌وانه‌ی
ئێران كرد.
مه‌سه‌له‌ی گرینگ و بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه بوو كه ئه‌رته‌ش ده‌بوا رێگا
بۆ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامیه‌كان خۆش بكات تا ئه‌وانیش
بتوانن له رێگای به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، شه‌پۆله
سه‌ركێشه‌كانی شۆڕش بێننه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه.
ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت به‌شێك بوو له ستراتێژی ئه‌وان، به‌شێكی دیكه له
ستڕاتێژه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه خومه‌ینی وه‌ك ئاڵترناتیڤی رژیمی
شا بده‌نه ده‌رخواردی بیروڕای گشتی خه‌ڵكی ئێران. خومه‌ینی كه
سه‌ره‌تا دوای ته‌بعید بڕیار بوو له عێراق، كوه‌یت یان سوریه
جێگیر بێت، به پێی رێنوێنی راوێژكاره‌كانی، رێگاكه‌ی گۆڕی و چوو
بۆ پاریس. دوای جێگیر بوونی له "نوفل لۆشاتوۆ"، ته‌واوی دام و
ده‌زگای ته‌بلیغاتی رۆژئاوا و به تایبه‌ت راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی
فارسی زمان به ته‌واوی ته‌ركیزیان كرده سه‌ر ئه‌و. له حاڵێك دا
كه هێزه چه‌په‌كان له ناوه‌وه‌ی وڵات به كه‌مترین ئیمكانات
راگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیان له ئاستێكی به‌رته‌سك دا بڵاو
ده‌كرده‌وه، هه‌موو شه‌وێك به‌شی فارسی رادیو "بی.بی.سی"
فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینی له سه‌رتاسه‌ری ئێران جار لێ ده‌دا.
به رووخانی رژیمی شا، ئامانجی خومه‌ینی وه‌دی هاتبوو، هه‌ر بۆیه
ده‌بوو بڵێسه‌كانی شۆڕش خامۆش بكرێن. به‌ڵام وه‌دی هاتنی ئه‌و
ئامانجه ئامرازی تایبه‌ت به خۆی ده‌ویست، خومه‌ینی، ستراتێژی خۆی
بۆ دامركاندنه‌وه‌ی بڵێسه‌كانی شۆڕش هه‌نگاو و به هه‌نگاو
به‌رێوه برد. فریوكاریه‌كانی خومه‌ینی و په‌رده پۆش كردنی
نییه‌ت و ئامانجه واقعیه‌كانی ئه‌و له ئاست بیروڕای گشتی
كۆمه‌ڵگا، ئه‌و ده‌رفه‌تی پێدا تا خوۆی بۆ سه‌ركوتی یه‌كجاری و
كۆتایی شۆڕش ئاماده بكات. پێك هێنانی ئاڵۆزی و نمایشی درۆینه به
ئامانجی هاندانی بیروڕای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، كه نمونه‌ی به‌رچاووی
داگیركردنی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران و به بارمه‌ته‌گرتنی
444 رۆژه‌ی دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا و دانی دروشمی دژی ئه‌مریكایی
كه به ئامانجی ئاماده‌كاری پێداویستیه‌كانی سه‌ركوتی خوێناوی
خه‌باتكارانی راسته‌قینه‌ی دژی ئیمپڕیالیستی به‌رێوه چوو، نمایشی
ساده ژیان و پشت و په‌نا بوون بۆ هه‌ژاران، پێك هێنانی ته‌وهوم
له بواری دابه‌ش كردنی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت و سامان له
ناوكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی بێ به‌ش، چوونه پێشوازی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق
بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی به‌سیج و ته‌ب و تاوی به‌رده‌وام
دا، هێرش بۆ سه‌ر زانكۆكان و داخستنی ئه‌وان له‌ژێر ناوی "شۆڕشی
فه‌رهه‌نگی و هیتر"، له زومره‌ی نمونه‌ی فریوكاریه‌كانی خومه‌ینین
كه به ئامانجی ستراتێژیكی دامركاندنی بڵێسه‌كانی شۆڕش به‌ڕێوه
ده‌چوون. به‌مجۆره دژی شۆڕشی ئیسلامی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ خوڵقا
تا زه‌ربه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی خۆی له په‌یكه‌ری شۆڕشی ئێران
بدات و سه‌ره‌نجام له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60 دا به
پاڵپشتی دڕندانه‌ترین و به‌ربڵاوترین شێوه‌كانی سه‌ركوت، به
ته‌واوی شكستی پێ بێنێت و سه‌ره‌نجام بتوانێت بۆ ماوه‌ی 3 ده‌یه
22ی به‌همه‌ن ساڵهاتی ئه‌م رۆژه پڕشكۆیه، به شێوه‌یه‌كی
ریاكارانه به‌ناوی خۆیه‌وه زه‌وت بكات. به‌ڵام رێ و ره‌سمی
ئه‌مساڵ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه. ئه‌م رۆژه ئیتر بۆته
به‌ڵای گیانی رژیم و ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
18
رێبه‌ندان
1388
07
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|