|
ترس و نیگه‌رانی سه‌رانی رژیم له
22ی به‌همه‌ن
له حاڵێك دا كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێكمان ماوه بۆ 22ی رێبه‌ندان
ساڵڕۆژی راپه‌ڕینی شكۆداری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران و رووخانی رژیمی
پاشایه‌تی، دام و ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری رژیمی كۆماری ئیسلامی
شه‌پۆلێكی نوێی له ده‌ستگیر كردن و هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی
وه‌رێ خستووه.
هه‌واڵه‌كان له تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێرانه‌وه باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوو دا ژماره‌یه‌كی دیكه له
هه‌ڵسوراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه هه‌ڵسوراوانی سیاسی،
خوێندكاران، هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، چالاكانی مه‌ده‌نی،
فه‌رهه‌نگی، هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه نووسان له لایه‌ن ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمی ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی
ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی رژیم كراون.
به‌پێی راپۆرته‌كان لانیكه‌م 3 رۆژنامه نووسی دیكه و
هه‌ڵسوراوێكی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له تاران و ئیسفه‌هان، 3
هه‌ڵسوراوی مه‌ده‌نی له یاسوج، هه‌ڵسوراوێكی مافی مرۆڤ له
مه‌هاباد، 2 هونه‌رمه‌ند و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوراوانی چه‌پ له
تاران له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوو دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێك دا
ئیدیعای كردووه كه 7 كه‌س له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كاناڵه
ماهواره‌ییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له‌لایكی دیكه‌وه هێزه‌كانی رژیم گوشار بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی
وده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان به
توندی په‌ره پێداوه. هه‌واڵه‌كان له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی
كه‌ره‌جیشه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
ئه‌م زیندانه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا چه‌ند جار هێرشیان
كردۆته سه‌ر زیندانیان و لانیكه‌م 25 كه‌س له‌وانیان بریندار
كردووه.
له ماوه‌ی رۆژه‌كانی رابردوو دا هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی رژیم 2
زیندانی سیاسی به تۆمه‌تی محاربه ئێعدام كرد، به‌رپرسانی رژیم
هه‌ره‌شه‌یان كردووه كه به‌م نزیكانه حوكمی ئێعدامی 9 كه‌سی
دیكه‌ش به‌ڕێوه ده‌به‌ن و لانیكه‌م 5 زیندانی سیاسی دیكه‌ش به
محاربه تۆمه‌تبار كراون.
هاوكات و له سه‌روبه‌ندی 22ی رێبه‌ندان دا تۆڕی ئینترنێت و سرویسی
كورته په‌یامی ته‌له‌فونیش له ئێران تێكچووه.
كرده‌وه سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی رژیم له سه‌روبه‌ندی 22ی رێبه‌ندان
له حاڵێك دایه كه هه‌ر ئێستا هه‌زاران كه‌س له هه‌ڵسوراوانی
سیاسی، هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، خوێندكاران،
رۆژنامه نووسان و هه‌ڵسوراوانی مه‌ده‌نی كه له ئاكامی
ناره‌زایه‌تیه‌كانی مانگه‌كانی رابردوو دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون له
زیندانه‌كانی رژیم دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌واڵێك له چاره‌نووسی
زۆربه‌یان له به‌رده‌ست دا نییه.
په‌ره‌سه‌ندنی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم له رۆژان و
حه‌وتووه‌كانی رابردومو دا، نیشانده‌ری ئه‌م راستیه‌یه كه هه‌رچی
له 22ی رێبه‌ندان نزیكتر ده‌بینه‌وه، ترس و نیگه‌رانی رژیم له
هاتنه سه‌رشه‌قامی جه‌ماوه‌ری تووڕه و وه‌گیان هاتوو له‌م رۆژه
دا زیاتر خۆی نیشان ده‌دات.
ده‌وڵه‌تی نیزامیه‌كان و ده‌زگای قه‌زایی جینایه‌تكاری رژیم، كه
پیلانی سه‌ركوتی بۆ به‌چۆكدا هێنانی باڵی دوور خراوه له
ده‌سه‌ڵات به كاریگه‌ر زانییوه، له سه‌روبه‌ندی ساڵرۆژی
راپه‌ڕینی شكۆداری خه‌ڵكی ئێران دا ده‌یانهه‌وێت، هێز و
تواناییه‌كانی رژیم، له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی تووڕه و
ناڕازی دا كه خۆیان بۆ به‌شداری له ناره‌زایه‌تیه‌كانی 22ی
به‌همه‌ن ئاماده كردووه، نمایش بده‌ن. به‌رپرسانی رژیم هێشتا
ئه‌و راستیه‌یه‌یان هه‌ست پێنه‌كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناتوانن
وه‌ك رابردوو درێژه به ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی خۆیان بده‌ن، كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێرانیش چیتر نایانهه‌وێت وه‌ك رابردوو له‌ژێر سێبه‌ری
دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی دا درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن. لاوان و
جه‌ماوه‌ری خه‌باتكاری خه‌ڵكی ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی
رابردوو دا و له رۆژه‌كانی 16ی ئازه‌ر، 13ی ئابان، رۆژی قودس و
به تایبه‌ت رۆژی 6ی به‌فرانبار نه ته‌نیا به سه‌رانی رژیم،
به‌ڵكوو به سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهانیان نیشان دا كه چیتر كۆماری
ئیسلامی به سه‌ركوت، ئێعدام، كوشتار، ئه‌شكه‌نجه و دست‌درێژی،
ناتوانێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران دامركێنیته‌وه.
دوای ناره‌زایه‌تیه‌كانی 6ی به‌رفرانبار، سه‌رانی رژیم كه
هه‌ستیان به گوشاری هێزی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌سه‌ر په‌یكه‌ر‌ی
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كرد، یه‌كێك له
ته‌وه‌ره سه‌ركیه‌كانی هه‌ڵسوڕانیان بوو به جیا كردنه‌وه‌ی باڵی
دوور خراوه له ده‌سه‌ڵات له بزوتنه‌وه‌ی گشتی ناره‌زایه‌تی
خه‌ڵك. هۆكاری ئه‌م هه‌وڵانه و ناچار كردنی سه‌رانی فیتنه و
شه‌پۆلی سه‌وزی سه‌ر به ئه‌وان به ته‌سلیم، ئه‌وه بووه كه به
وته‌ی خۆیان ئه‌وان چیتر نه‌توانن وه‌ك پۆشش و سپه‌ری به‌ڵای
بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك عه‌مه‌ل بكه‌ن و له‌م رێگایه‌وه
ده‌ستیان بۆ سه‌ركوتی توندتر و خوێناویتر ئاواڵه‌بێت. سه‌رانی
شه‌پۆلی سه‌وزیش كه له رادیكاڵیسمی ناو ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر
زیاتر له گوشاره‌كانی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ترسن، یه‌ك له دوای
یه‌ك له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی كوده‌تا و وه‌لی فه‌قیه دا به‌چۆك
دا هاتن، تا به یارمه‌تی ئه‌وان رێگاچاره‌یه‌ك بۆ پێش‌گرتن به
ره‌وتی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بدۆزنه‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌رچی هه‌ر وه‌ك چاوڕوان ده‌كرا سه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وز
یه‌ك له دوای یه‌ك به چۆك دا هاتن و ته‌سلیم بوون، به‌ڵام هیچ
نیشانه‌یه‌ك له‌وه به‌رچاو ناكه‌وێت كه سه‌ركوت و ئێعدام و
چاوترسێن كردن به ئامانجی به‌چۆك دا هێنانی خه‌ڵك كاریگه‌ری
بووبێت. خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر ته‌سلیم نه‌بوون، به‌ڵكوو به فیداكاری،
راوه‌ستاوی و خۆڕاگری خۆیان ترسی مه‌رگیان خستۆته دڵی به‌رپرسانی
ورد و درشتی رژیم. "ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی" بۆ ئه‌وه‌ی ترس و
نیگه‌رانیه‌كانی خۆی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك
بشارێته‌وه، له نوێژی جومعه دا به ره‌سمی به بۆنه‌ی وه‌ڕێ
خستنی شه‌پۆلی ئیسنان كوشتنه‌كانه‌وه ده‌ست خۆشی له ده‌زگای
قه‌زایی كرد و ئیمام جومعه‌ی "ورمێ"ش به‌مه‌به‌ستی ترساندنی زۆرتر
خوازیاری نومایش كردنی ته‌رمی ئێعدام كراوه‌كان له‌ناو خه‌ڵك دا
بوو، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر دا بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی به
كۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆیان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین و به
داخوازی راگرتنی ئێعدام و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی زیندانیانی
سیاسی، شه‌پۆلێك له ناره‌زایه‌تیان له دژی حوكمی زیندن و ئێعدام
وه‌رێخست.
ئێستا و له سه‌روبه‌ندی 22ی رێبه‌ندان دا نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان
پێده‌ڵێن كه رژیم به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو
هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتزامیه‌كانی له شه‌قامه‌كان دا جێگیر
ده‌كات و به ره‌وانه كردنی هێز له شاره‌كانی دیكه‌وه، دیهه‌وێت
شاری تاران بكات به پادگانێكی نیزامی بۆ به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی نارازی. له لایه‌كی دیكه‌وه موسه‌وی و كه‌روبی و باقی
سه‌رانی ئیسلاحخوازی حكومه‌تی كه له هاواری دروشمی ساختار
شكێنانه‌ی خه‌ڵك ترسیان لێ نیشتووه، به شێوه‌یه‌كی فریوكارانه
ده‌یانهه‌وێت خه‌ڵك له‌م رۆژه دا بێده‌نگ رابگرن و به ده‌ستی
به‌ستراووه ره‌وانه‌ی قه‌تڵگایان بكه‌ن تا زه‌رفیه‌ته‌كانی خۆیان
بۆ كۆنتڕۆڵی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك به باڵی ده‌سه‌ڵاتدار نیشان
بده‌ن و جارێكی دیكه پابه‌ند بوون و وه‌فاداری خۆیان به پاراستنی
پێكهاته‌كانی نیزامی ئیسلامی بسه‌لمێنن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هه‌ر دوو باڵی رژیم بۆ به‌چۆكدا هێنانی
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، گومان له‌وه‌دا نییه
كه له حه‌ره‌كه‌ته‌كانی 22ی رێبه‌ندان دا خه‌ڵكی ناڕازی نه له
ئاست نیزامی گه‌ریه‌كای باڵی ده‌سه‌ڵاتدار چاوترسێن ده‌بن و نه
فریوی سه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وز و ئیسلاحخوازانی حكومه‌تی ده‌خۆن.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازی به هه‌نگاوی قورس و قایمتر دێنه
مه‌یدان. تۆڕی هه‌ڵسوڕاوان و رێبه‌رانێكی كه 13ی ئابان، 16ی
ئازه‌ر و 6ی به‌فرانباریان خوڵقاند، ئه‌مجاره‌یان له به‌رانبه‌ر
هاوده‌ستی و پیلانگێڕیه‌كانی هه‌ر دوو باڵی رژیم، تاكتێكی گونجاو و
جۆراوجۆر به‌كار دێنن.
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران له 22ی رێبه‌ندان دا
هه‌نگاوێكی دیكه به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به‌ڵام نابێت له‌م واقعیه‌ته
غه‌فڵ بین كه رووخانی كۆماری ئیسلامی و چاره‌نووسی ئازادی له
ئێران، سه‌ره‌نجام گرێدراوه به حه‌ره‌كه‌تێكی شوڕشگێرانه‌ی چینی
كرێكار وه‌ك چینێكی رێكخراو كه پێی نابێته مه‌یدانی خه‌باتی
سیاسی ئه‌م ده‌وره‌یه‌وه.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
19
رێبه‌ندان
1388
08
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|