|
داماوی و سه‌رلێشێواوی به‌رپرسانی
رژیم له سه‌روبه‌ندی 22ی به‌همه‌ن
"مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد"، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی، رۆژی
13ی رێبه‌ندان له وتوێژێكی ته‌له‌ویزیونی دا له‌ناكاو و به
سه‌رلێشێواویه‌وه باسی له ته‌سلیم بوونی كۆماری ئیسلامی
سه‌باره‌ت به بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئوران‌یۆمی پینێندراوی كه‌متر له
4 له‌سه‌د كرد. "مه‌نوچهێر موته‌كی" وه‌زیری ده‌ره‌وی رژیمیش 3 رۆژ
دواتر واته رۆژی 16ی رێبه‌ندان له كۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی له
مونیخ رایگه‌یاند كه ئێران ئاماده‌یه ئوران‌یۆمی پیتێندراوی خۆی
بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هاوكات ئوران‌یۆمی پیتێندراوی 20
له‌سه‌د وه‌ربگرێت. "لاریجانی"سه‌رۆكی مه‌جلیسی رژیم رۆژێك دواتر
واته رۆژی 17ی رێبه‌ندان هه‌وڵیدا رێسه‌كیان بكاته‌وه به خوری و
وتی: هه‌ر چه‌شنه رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژئاوا به پێچه‌وانه‌ی راو
بۆچونه‌كانی خامنه‌ییه و هه‌ڵس و كه‌وتی سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاوای به كڵاوبه‌رداری و ده‌ستخه‌رۆیی سیاسی ناولێبرد و هه‌ل و
مه‌رجه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد. رۆژی 18ی رێبه‌ندان ئه‌حمه‌دی نژاد
بڕیاره‌كه‌ی خۆی و لێدوانه‌كه‌ی موته‌كی له بیر برده‌وه و
فه‌رمانی به سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دا تا پیتاندنی
ئوران‌یۆمی 20 له‌سه‌د ده‌ست پێ بكه‌ن. ناوبراو به‌مجۆره بێسه‌ره‌و
به‌ره‌یی بازاڕی سیاسه‌تی ئێرانی ئاڵۆزتر كرد.
به‌ڵام هۆی ئه‌م هه‌موو داماوی و سه‌رلێشێواویه چیه؟
له‌راستی دا له بابه‌ته‌وه گه‌لێك هۆكار هه‌ن، له‌وانه هێرشی
سیاسی و ته‌بلیغاتی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی
زۆرتر له كۆماری ئیسلامی و ناكۆكی له نێوان به‌یتی خامنه‌یی و
سپای پاسداران، به‌ڵام له‌م ناوه دا هۆكاری سه‌ره‌كی بریتیه له
ریزی ملیۆنی خه‌ڵكی خه‌باتكار و شوڕشگێر كه له رۆژی 25ی
جۆزردانی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا خه‌وی له چاوی سه‌ران و ده‌ست و
پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی واته ئه‌وانه‌ی كه له
ده‌سه‌ڵاتدان و ئه‌وانه‌ش كه له ده‌سه‌ڵات دوورخراونه‌ته‌وه
زڕاندووه. ئه‌م جه‌ماوه‌ره خه‌باتكار و چاو نه‌ترسه‌ی كه له
رۆژه‌كانی قودس، 16ی ئازه‌ر و 6ی به‌فرانبار نیشانیان دا كه به
هیچ شتێك جگه له رووخان و له‌گۆڕنانی كۆماری ئیسلامی ره‌زایه‌ت
ناده‌ن، بڕیاره له رۆژی 22ی رێبه‌ندان دا به ریزێكی رێكخراو،
به‌ربڵاو و برنامه بۆ دارێژراوتر و هه‌ره‌وه‌ها به تاكتیكی
گونجاوتره‌وه بێنه مه‌یدان. ئه‌مه‌ش داماوی و سه‌رڵێشێواوی
ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ره پێداوه. ئه‌وان ته‌واوی
ئامرازه‌كانی ته‌بلیغاتی و نمایشی خۆیان خستۆته كار تا له‌م رۆژه
هه‌ستیارانه‌دا رژیم خاوه‌ن هێز و هه‌یمه‌نه‌تر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
ئه‌وان له‌م رۆژانه‌ی سه‌روبه‌ندی 22ی رێبه‌ندان دا نایانهه‌وێت
لاوازیه واقعییه‌كانیان له مه‌یدانی كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ رۆژئاوا
خۆی نیشان بدات. ترسی ئه‌وان له‌وه‌یه كه خه‌ڵكی خه‌باتكار له
22ی رێبه‌ندان دا هه‌روه‌ك رۆژه‌كانی سه‌رده‌می راپه‌ڕینی 57 هه‌ست
به سه‌ربه‌رزی و به‌هێز بوونی خۆیان بكه‌ن و بایه‌خێك به‌هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كان نه‌ده‌ن و به دروشمی ساختارشكێنانه ده‌ست
بده‌نه به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسلامی و هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی.
له رۆژه‌كانی 20، 21 و 22 رێبه‌ندانی ساڵی 57 كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
شوڕشگێر و له پێشه‌وه‌ی هه‌موان هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان،
هێرشیان كرده سه‌ر پادگانه‌كان و كه‌ڵانته‌ری و ناوه‌نده‌كانی
ساواك. سه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌نگلیس، فه‌ڕانسه و ئاڵمان
كه له‌گه‌ڵ خومه‌ینی و داروده‌سته‌كه‌ی رێككه‌وتبوون تا به
یارمه‌تی ژنراڵ "هایزێر" ئه‌رته‌ش و حكومه‌تی ئێران بده‌نه ده‌ست
مه‌زهه‌بیه‌كان، له‌ئاست ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری شوڕشگێری
ئێران تاسان. ژنراڵ"هایزێر" و ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
ئه‌ودا خه‌ریكی وتوێژ بوون په‌نایان برده ژێرزه‌مینی ستادی
ئه‌رته‌ش تا نه‌كه‌ونه به‌ر پلاماری خه‌ڵكی شوڕشگێر. خومه‌ینی به
سه‌رڵێشێواویه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌و هێشتا فه‌رمانی جیهادی
نه‌داوه. به‌ڵام خه‌ڵكی شوڕشگێر و خه‌باتكار به‌بێ گوێدان به
بڕیاری ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه پادگان و ناوه‌نده‌كانی ساواكیان
داگیر كرد، ده‌رگای ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و چۆڵیان كرده‌وه و به‌و
چه‌كانه‌ی كه محكه‌م به‌ده‌ستیانه‌وه گرتبوو، تێك شكانی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان له یه‌كتر پیروزبایی ده‌كرد.
له‌گه‌رماوگه‌رمی ئه‌م راپه‌ڕینه عه‌زیمه دا ده‌كرا رێككه‌وتنی
خائینانه‌ی خومه‌ینی و ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مپریالیستی
بكرێته دووكه‌ڵ و به‌ده‌م بادا بدرێت. به‌ڵام خاڵێكی لاواز و زۆر
بنه‌ڕه‌تی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته شكڵ نگرێت و
پێش به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مه‌زهه‌بیه‌كان نه‌گیرا. ئه‌و خاڵه
لاوازه بنه‌ڕه‌تیه‌ش ئه‌وه بوو كه به‌دیلی هێزه چه‌پ و
كۆمۆنیسته‌كان نه‌یتوانیبوو جه‌ماوه‌ری بێته‌وه و ئه‌و به‌ملیۆن
خه‌باتكاره‌ی كه تازه چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، نه‌یانتوانی
حكومه‌تێك دابمه‌زرێنن كه كۆنتڕۆڵی شۆڕا كرێكاریه‌كان به‌سه‌ر
ناوه‌نده كرێكاریه‌كان دا به ره‌سمیه‌ت بناسێت، هه‌وڵی ئه‌وان بۆ
په‌ره‌پێدانی یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌هێز بكات و یارمه‌تیان
بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئورگانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. له
ئه‌گه‌ری پێكهاتنی هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆدا كرێكارنی رێكخراو له
شوراكان ده‌یانتوانی یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ن تا ئورگانه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری له ئاستی ئێران دا رێكبخه‌ن و ئه‌وانه‌یش
وا ته‌وهومیان به خومه‌ینی و داروده‌سته‌كه‌ی هه‌بوو بگه‌یه‌ننه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییان له به‌شداری له شوراكان
و پاراستنی ئه‌و شورایانه‌دایه.
خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی ساڵه‌كانی 56 و 57 و راپه‌ڕینی رێبه‌ندانی 57
به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌بوونی پایه‌یه‌كی مادی بۆ لابردن و
نه‌هێشتنی دیكتاتۆری، دامه‌زراندنی ئازادی بی ئه‌ملاو ئه‌ولای
سیاسی و دابین كردنی ئاسایشی خه‌ڵك كه‌وته‌ڕێ. ده‌ستپێكی ئه‌م
خه‌باته ده‌بێت له مانگرتنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی
تاران و داگیر كردن و ئاگر تێبه‌ردانی شاره‌داری و كه‌ڵانته‌ری
مه‌نتقه‌ی شمیرانی نوێ له لایه‌ن كرێكاران و باقی دانیشتوانی ئه‌و
ناوچه‌یه له ساڵی 1353 دا ببینینه‌وه. ئه‌م خه‌باته شكۆدار و
پڕ له گیانبازیه كه زیاتر له 70 هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه،
له‌و رووه‌وه به ئاسانی كه‌وته ده‌ست كۆمه‌ڵێك كۆنه‌په‌رست و
بابی مه‌یلی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه كرێكاران
و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شوڕشگێڕ به‌دیلی خۆیان نه‌بوو.
پێویسته ئه‌م رۆژانه ته‌جره‌به و ئه‌زمونه‌كانی شۆڕش و
راپه‌ڕینی رێبه‌ندانی 57 له ناو هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كان دا
پێداچوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت و نه‌بوونی به‌دیل وه‌ك كه‌م و
كوڕییه‌كی بنه‌ره‌تی له ناویان دا به‌رجه‌سته بكرێته‌وه. ئه‌و
به ملیۆن ژن و پیاوه جه‌سوور و چاونه‌ترسه‌ی كه رۆژی 22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ دێنه سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانی ئێران، ده‌بێت
ئه‌م ته‌جره‌به‌یه‌ی شوڕشی رێبه‌ندانیان له‌بیر بێت و له‌هه‌وڵی
شكڵ پێدان به به‌دیلی رادیكاڵی خۆیاندا بن. 22ی رێبه‌ندانی
ئه‌مساڵ له ره‌وتی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌دا
ده‌توانێت ده‌رونه‌خشی زۆر گرینگی هه‌بێێت. ده‌سه‌ڵاتداران به
كه‌ڵگ وه‌رگرتن له ئێعدامه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌زاران
كه‌سی، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه، به پادگانی كردنی شاری تاران و
گه‌لێك ترح و پلانی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه هه‌وڵیان داوه تا
جه‌ماوه‌ری به‌شدار له‌م رۆژه ناچار بكه‌ن ته‌نیا دروشمی ره‌سمی
ئه‌م رێوڕه‌سمه دووپات بكه‌نه‌وه و خۆیان وه‌ك پشتیوانی رژیم
نیشان بده‌ن. دورخراوه‌كان له ده‌سه‌ڵاتیش داوایان له
لایه‌نگرانی خۆیان كردووه تا دروشمه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسای
بنه‌ره‌تی دا به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌كی هێمنانه ویست
و داخوازیه‌كانی خۆیان به‌یان بكه‌ن. به‌ڵام ژنان و پیاوانی
شوڕشگێر و خه‌باتكار و ئازادیخواز به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
داخوازیانه عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن. ئه‌وان داخوازی ئابوری و سیاسی
كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی بێ به‌شی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دێنه
گۆرێ. له‌م رۆژه دا، پێویسته دروشمه‌كانی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و
مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی دروشم و داواكاری روون دا
به‌یان بكرێن. ده‌بێت دروشمه‌كانی ئازادی ده‌ست به‌جێی زیندانیانی
سیاسی، ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای
ئێعدام، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، ئازادی پێك هێنانی ته‌شه‌كول،
دابین كردنی بیمه‌ی بێكاری و هیتر، له ئاستێكی جه‌ماوه‌ری دا
ببێته وێردی سه‌ر زمان.
وتارێك
له ته‌له‌ویزیونی كۆمه‌ڵه
20
رێبه‌ندان
1388
09
فێڤریه
2010
سایتی حزبی
كمونیستی ئێران
http://www.cpiran.org
سایتی
کومه له
http://www.komalah.org
سایتی په‌یام
http://www.payam.nu/indexkurdi.htm
|