|


كورته باسێك له‌سه‌ر:
كورته باسێك له‌سه‌ر سوسیالیسم
نووسینی: هاوڕێ دوكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی
1363
بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران:
ئه‌م نوسراوه‌یه ساڵی 1363 هاوڕێی گیانبه‌خت كردوو دوكتۆر
"جه‌عفه‌ر شه‌فیعی" نوسیویه‌تی كه له پاشكۆی پێشڕه‌وی ژماره 10دا
چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. به پێی پێویست و له‌سه‌ر داوی زۆرێك له
لایه‌نگران و هه‌وادارانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ
جارێكی دیكه ئه‌م بابه‌ته چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جێگای خۆیه‌تی كه بوترێت ئه‌م بابه‌ته له رووی ئه‌سڵی
نوسراوه‌كه‌وه چاپ كراوه و ته‌نانه‌ت له وشه‌ش دا هیچ چه‌شنه
ئاڵ و گۆڕێكی تێدا پێك نه‌هاتووه.
ئینتشاراتی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه خاكه‌لێوه‌ی 1389ی هه‌تاوی.
سه‌ره‌تا:
پار زستان حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران، نامیلكه‌یه‌كی له ژێر
ناوی"كورته باسێك له‌سه‌ر سوسیالیسم"، بڵاو كرده‌وه. ئه‌م
نامیلكه‌یه له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا په‌سه‌ند كرا و بوو به
به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی حیزب.
رایه‌ڵ و پۆی نامیلكه‌ی"كورته باسێك له سه‌ر سوسیالیسم"، له
هه‌وه‌ڵه‌وه تا ئاخر، جۆرێك خوێنراوه‌ته‌وه كه وا نیشان بدرێ و
بسه‌لمێندرێ كه گۆیا له كوردستان چینی كرێكار، وه‌ك چینێكی
سه‌ربه‌خۆ كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جیاوازیه‌كی ته‌واوی
له گه‌ڵ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی بورژوازی هه‌یه و ناته‌بایه‌كی
قووڵ و به‌رین و ئاشتی هه‌ڵنه‌گریان له نێوان دایه، وجودی نییه،
خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی چینی كرێكار بۆ دێموكڕاسی و سوسیالیسم بێ
مانایه و به تایبه‌ت كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان پێویستیان
به‌وه نییه كه له حیزبی چینایه‌تی خۆیان دا كۆببنه‌وه، شۆڕش
بكه‌ن و بۆ حكومه‌تی كرێكاریی تێ بكۆشن. ئه‌ركی سه‌رشانی كورته
باس ئه‌وه‌یه كه له ئیراده‌ی كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان
بۆ خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ- سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر ده‌سته و تاقمی
بورژوایی و ورده بورژوایی- له پێناو دێموكڕاسی و سوسیالیسم دا
به‌رگری بكات و فریویان بدات و له چاوه‌ڕوانیه‌كی بێ سنوور دا،
بیان به‌ستێته‌وه. "كورته باسێك له سه‌ر سوسیالیسم"، له راستی
دا باسێكی دوور و درێژه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه سوسیالیسم بۆ
كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان نه ده‌ست ده‌دات و نه
پێویسته.
"كورته باس" بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌ستانه له پێش دا خۆی به دژی
نیزامی سه‌رمایه‌داری و خوازیاری سوسیالیسم هه‌ڵده‌خا تا هه‌مووان
دڵنیا كات كه: زحمه‌تكێشانی كوردستان له به‌ر دواكه‌وتوویی
كوردستان ناتوانن به سوسیالیسم بگه‌ن، ئه‌گینا حیزبی دێموكڕات خۆی
"لایه‌نگری زۆر شێلگیری سوسیالیسم"ه.
نامیلكه، دوای ئه‌م خاترجه‌م كردنه ده‌ست ده‌كا به حاشا كردن
له راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان، ئه‌و راستیانه‌ی كه
زه‌مینه‌ی ماددی سوسیالیسم پێك دێنن: حاشا كردن له سه‌رمایه‌داری
بوونی كوردستان، حاشا كردن له هه‌بوونی كرێكاران وه‌ك چینێكی
سه‌ربه‌خۆ، حاشا كردن له خه‌باتی چینایه‌تی، و دواتریش حه‌واڵه
كردنی سوسیالیسم به داهاتوویه‌كی ئێجگار نادیار و له راستی دا
به ئه‌به‌د.
پاشان كورته باس به ره‌ت كردنه‌وه و ته‌حریفی دیكتاتۆری
پڕولتاریا، ئینجا وه‌فاداریی خۆی به نیزامی سه‌رمایه‌داریی دووپات
ده‌كاته‌وه.
كورته باس، له لایه‌كه‌وه به له‌قه‌ڵه‌م دانی ئه‌مپریالیزمی
شووره‌وی به وڵاتێكی سوسیالیستی، ده‌یهه‌وێ سوسیالیسم له
به‌رچاوی كرێكاران و زحمه‌تكێشان بخات و له لایه‌كی تره‌وه به
ده‌ربڕینی چه‌ند ره‌خنه‌یه‌كی لیبراڵی له ده‌وڵه‌تی شوره‌وی، به
پێرۆز دانانی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه و سوسیالیسمی دێمكڕاتێك،
دوور كه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له به ناو "ئوردوگای سوسیالیسم و لار
بوونه‌وه‌ی به‌ره‌و سوسیال دێموكڕاسی ئوروپا و به‌گشتی غه‌رب
رابگه‌ینێ.
جێگای كورته باس له خه‌باتی چینایه‌تی مه‌وجود له كوردستان دا
"كورته باس" له سه‌رتا دا به دروستی ده‌ڵێ كه: حیزبی دێموكڕاتی
كوردستانی ئێران، حیزبێكی "ماركسیست" یان "ماركسیست- لنینیست" یا
كۆمۆنیست و به گشتی حیزبی چینی كرێكار نییه. كه وایه بزانین
حیزبی دێموكرات به باس كردن له سوسیالیسم شوێن چ مه‌به‌ستێك
كه‌وتووه؟.
"ئه‌و حیزبه ده‌یهه‌وێ جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد به‌رێوه به‌رێ،
ئه‌گه‌ر حیزبێكی ناسیۆنالیستی "نه‌ته‌وه‌یی"، ته‌واو بێ، واته
ته‌نیا چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌ویی له‌به‌رچاو بگرێ،
ئاكامی ئه‌وه ده‌بێ كه له لایه‌ك گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی
به بێ چاره‌سه‌ر كردن هه‌روا ده‌هێڵێته‌وه و به‌م جۆره
وه‌رگرتنی مافی نه‌ته‌ویی كارێكی بێ سوود ده‌بێ، له لایه‌كی
دیكه‌وه چوونكه به هه‌ر حاڵ ناكرێ گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی له
بیر بچێته‌وه، به ناچار حیزبێكی دیكه په‌یدا ده‌بێ كه ته‌كید
ده‌كاته سه‌ر جێ به جێ كردنی ئه‌و گیروگرفتانه و به‌م هۆیه‌وه
به‌شێكی زۆر له زحمه‌تكێشانی كوردستان بۆ لای خۆی راده‌كێشی".
(ته‌كید له ئێمه‌وه‌یه)
لێره دا ناچینه سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م قسانه داته‌كاندنی
سوسیالیزمه له هه‌ر چه‌شنه ناوه‌روكێكی سیاسی و ئابوری و
فه‌رهه‌نگی، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رچاو كه كورته باس به
باس كردن له سوسیالیسم، ده‌یهه‌وێ له ریز به‌ستنی چینایه‌تی
كرێكاران، له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان و له كۆبونه‌وه‌یان له ده‌وری
حیزبی خۆیان- حیزبی چینی كرێكار به‌رگری بكات. حیزبی دێموكرات
ئه‌گه‌ر چی "حیزبی چینی كرێكار نییه"، به‌ڵام باش ده‌زانێ كه
كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان دژی وه‌زعی مه‌وجوودن، له ژیانی
پڕ مه‌ینه‌تی ئێستایان، له بێكاری، گرانی، بێ خانوویی، بێ
ده‌رمانی، بێ به‌شی له هه‌ر چه‌شنه مافێكی ئینسانی و . . . ، وه
ته‌نگ هاتوون. هه‌ر وه‌ها حیزبی دێموكرات ده‌زانێ كه ئه‌و
وه‌زعیه‌ته، هه‌رچی زیاتر كرێكاران و زحمه‌تكێشان به‌ره‌و و حیزبی
خۆیان- حیزبی چینی كرێكار، هان ده‌دات، به‌ره‌و حیزبێك كه پێشه‌نگ
و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و داهاتووی ئه‌وانه و خه‌باتیان
بۆ دێموكراسی و سوسیالیسم، له دژی بورژوازی- له هه‌ر شكڵ و
لیباسێك دا رێبه‌ری ده‌كات. كه وایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كا ئه‌و
حیزبه په‌یدا بێ و ته‌كیه بكاته سه‌ر گیروگرفته
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و "نه‌ته‌نیا گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،
به‌ڵكوو ریشه‌ی ته‌واوی مه‌ینه‌ت و كۆێره‌وه‌ری كرێكاران و
زحمه‌تكێشان" و "به‌م هۆیه‌وه به‌شێكی زۆر له زحمه‌تكێشانی
كوردستان بۆ لای خۆی راكێشێ" و به‌گژ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و
سه‌رمایه‌دارانیان دا بكات و به‌ره‌و گه‌یشتن به دێموكراسی و
سوسیالیسم، خه‌باتیان رێبه‌ری بكات، حیزبی دێموكرات ناچاره باسی
سوسیالیسم بكات تا به‌شكه‌م له‌م رێگایه‌وه كرێكاران و
زحمه‌تكێشانی كوردستان له‌مڕۆكه‌وه ده‌سته‌مۆی بێ زمان و بێ
ئیراده‌ی سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكرات بن و له بیری چاره‌نووسی
خۆیان دا نه‌بن.
هه‌ر به چاوخشانێك به‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئێستای كوردستانی ئێران
دا، ده‌رده‌كه‌وێ كه په‌رۆشی حیزبی دێموكرات له وشیار بوونه‌وه‌ی
كرێكاران و زحمه‌تكێشان و سه‌قامگیر بوونی ریزی سه‌ربه‌خۆی ئه‌وان
بێ پایه نییه.
له كوردستان ئێستا راده‌ی وشیاری سیاسی و چینایه‌تی كرێكاران و
زحمه‌تكێشان به ئاشكرا چووته سه‌رێ. هه‌تا دێ زیاتر سه‌رنجیان بۆ
ئه‌و راستیانه‌ی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه سه‌باره‌ت به ژیانیان
و چه‌وساندنه‌وه‌یان له نیزامی سه‌رمایه‌داری دا، فه‌قیری و
هه‌ژاری و نه‌دارییان و هه‌روه‌ها رێگای رزگارییان ، به‌یان
ده‌كرێ، راده‌كێشرێ. جگه له‌وانه ئه‌و دێموكراسییه شێلگیر و
شۆڕشگێره‌ی كه كۆمه‌ڵه ئاڵا هه‌ڵگریه‌تی، له ناو كۆمه‌ڵانی
به‌رینی زحمه‌تكێشی كوردستان دا، زۆرترین لایه‌نگری هه‌یه، به
جۆرێك كه به ئاشكرا راده‌ی داخوازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زحمه‌تكێش له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی
گه‌لی كورد دا، كه‌وتۆته ئاستێكی به‌رزه‌وه.
هاتنه مه‌یدانی كرێكارانی وشیار، له شۆڕشی ئێستای كوردستان دا و
جێگیر بوونیان له رێبه‌رایه‌تی ئه‌م شۆڕشه دا، دیمه‌نێكی نوێی
به‌م شۆڕشه به‌خشیووه و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كرێكاران و
زحمه‌تكێشانی كوردستان به جیاواز له بورژوازی كورد- و نه ته‌نیا
جیاواز، به‌ڵكوو به به‌ربه‌ركانێ له گه‌ڵ ناشێلگیری و
خه‌یانه‌ته‌كان و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی بورژوازی كورد،
جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی كورد به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و
به‌ره‌و دێموكراسی شێلگیر و به‌رین رابه‌ری بكه‌ن.
له هه‌ل و مه‌رجێكی ئاوا دایه كه بورژوازی كورد له ژێر فشاری
راستیه‌كانی كۆمه‌ڵ دا به ناچاری یه‌وه به ره‌نگی سوسیالیسم خۆی
ده‌نخشێنێ و به‌و سیمایه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كرێكاران و
زحمه‌تكێشان به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كات.
ئه‌مه‌یه جێگای ئاسایی كورته باس ! كورته باس ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه
له خه‌باتی چینایه‌تی مه‌وجوود له كوردستان له نێوان پڕولتاریا
و بورژوازی كورد دا.
بۆ سوسیالیسم یان بۆ سه‌رمایه‌داریی؟
كورته باس به چه‌شنێك باسی وه‌فاداری حیزبه‌كه‌ی به سوسیالیسم
ده‌كا كه بۆ خوێنه‌ر هیچ شك و گومانێك ناهێڵێته‌وه. سه‌رنج
بده‌نه ئه‌م چه‌ند به‌شه كه له كورته باس بۆتانی
ده‌هێنینه‌وه:
"ح. د. ك. ئ": ده‌یهه‌وێ چه‌وساندنه‌وه له كۆمه‌ڵ دا به
ته‌واویی له به‌ین بچێ و له به‌ر ئه‌وه پێك هێنانی سوسیالیستی
وه‌ك ئامانجێكی دوا رۆژ بۆ كۆمه‌ڵی خۆمان له به‌رچاوه. ل 3
یا: "سوسیالیسم وه‌ك نیزامێك كه دژی سه‌رمایه‌دارییه هاتۆته
مه‌یدان و كاتێك ئێمه ده‌ڵێین سوسیالیسم مان ده‌وێ، ئه‌وه به‌و
مانایه‌یه كه سه‌رمایه‌داری ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه و بڕوامان به‌وه
هێناوه كه سه‌رمایه‌داری وه‌ك نیزامێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، له لایه‌ن
مێژووه‌وه مه‌حكومه". ل 7
یا: "حیزبی دێمكراتی كوردستانی ئێران، لایه‌نگری زۆر شێلگیری
سوسیالیسمه و بۆ دامه‌زراندنی سوسیالیسم خه‌بات ده‌كا". ل 35
ئه‌و هه‌موو سوێند خواردنه به سه‌ری سوسیالیسم بۆ چییه؟ بۆ ره‌ت
كردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری یان بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ی سوسیالیسم؟ به
بڕوای ئێمه بۆ هی دووهه‌میان. با بزانین چۆن.
به‌ردی بناغه بۆ دامه‌زراندنی سوسیالیسم هه‌بوونی پێوه‌ندی
سه‌رمایه‌داریی و نیزامی سه‌رمایه‌داری و سوسیالیسم خۆی وڵامی
شۆڕشگێڕانه‌ی چینی كرێكاره به‌و نیزامه. كورته باس له هه‌بوونی
ئه‌و به‌ردی بناغه‌یه، ئه‌و زه‌مینه ماددی یانه‌ی بوونی پێوه‌ندی
سه‌رمایه‌داری له كوردستان حاشا ده‌كات تا بیسه‌لمێنێ كه له
كوردستان نه چینی كرێكارێك هه‌یه و نه ئیمكانی دامه‌زراندنی
سوسیالیسم هه‌یه. گوێ بده‌ن:
". . . راسته كه كۆمه‌ڵی كورده‌واری پێی ناوه‌ته قۆناغی
سه‌رمایه‌داریی، به‌ڵام هێشتا خۆی به ته‌واوی له پێوه‌ندیه‌كانی
سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی رزگار نه‌كردووه. ته‌ركیبی
كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه‌مان و ته‌ركیبی چینایه‌تی كۆمه‌ڵی ئێمه،
جیاوازیه‌كی ته‌واوی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی سه‌رمایه‌داری هه‌یه".
كورته باس ل 24
دیاره ئێمه كاتێك ده‌ڵێین بمرێ ئه‌مپریالیزم، له راستی دا به
دژی سه‌رمایه‌داری دروشممان هه‌ڵگرتووه، چۆنكوو ئمپریالیزم سیستمی
جیهانی قۆناغی ئێستای سه‌رمایه‌دارییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینه سه‌ر
باری نێوخۆی كوردستان، مه‌سه‌له‌كه ده‌بێ به جۆرێكی دیكه له
به‌رچاو بگیرێ، واته له پێش دا ده‌بێ بپرسین كه ئێمه له
كوردستان دا به دژی كام سه‌رمایه‌داری ده‌بێ دروشم هه‌ڵ بگرین؟
"ئه‌و سه‌رمایه‌داریه له كۆێ دایه"1
"ئێستا له كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه، به‌ڵام سه‌رمایه‌دارێكی
ئه‌وتۆ وه‌به‌ر چاو ناكه‌وێ".2
" له كوردستانی ئێستا دا هه‌ڵگرتنی دروشمی دژی سه‌رمایه‌داریی
پێویست ناكا" 3
__________________________
1و2و3 كورته باس" ل 7و 8
هه‌ر زحمه‌تكێشێكی وشیاری كوردستان به بیستنی ئه‌م قسانه، به‌بێ
هیچ ته‌عبیر و ته‌فسیرێك ده‌توانێ فه‌زاوه‌ت بكات كه كورته باس
زمانی حه‌ق وێژی كام چین و تاقمی كۆمه‌ڵ ه. ئه‌م سه‌رمایه و
سه‌رمایه‌داریه‌ی كه كورته باس ده‌یهه‌وێ به‌هه‌ر جۆرێك بووه،
په‌رده‌یه‌كی به‌سه‌ردا بدا و بیشارێته‌وه، له كرێكاران و
زحمه‌تكێشان شاراوه نییه. ئه‌وان له ژیانی رۆژانه‌یان، له كار
كردنی رۆژانه‌یان، له چه‌وساندنه‌وه‌یان و له خه‌باتیان دا،
هه‌موو كات و ساتێك ئه‌و سه‌رمایه‌داری و سه‌رمایه‌یه ده‌بینن.
به‌ڵام كورته باس هه‌موو ئه‌و كرێكار و زحمه‌تكێشه زۆر و
زه‌به‌نده‌ی كوردستانی كه جگه له هێزی شان و باهۆی خۆیان هیچ
شتێك شك نابه‌ن و بۆ به‌ڕێ چوونیان ناچارن كار بكه‌ن، ئه‌و هێزه
بفرۆشن و له به‌رابه‌ری دا كرێ وه‌رگرن، به چ نێوی لێ ده‌با؟
ئه‌مانه كێن؟ و جگه له سه‌رمایه چی دیكه ده‌یان
چه‌وسێنێته‌وه؟
"كۆمه‌ڵی كورده‌واری جیاوازیه‌كی ته‌واوی هه‌یه له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵێكی سه‌رمایه‌داری"، مانایه‌كی تری نییه جگه له‌وه كه
له كوردستان كرێكار به‌رچاو ناكه‌وێ. حه‌ول و ته‌قه‌لای كورته باس
ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای كوردستان له قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی
سه‌رمایه‌داری بخا و وانیشان بدات كه له كوردستان نه كرێكار و
نه سه‌رمایه‌دار و له چه‌وساندنه‌وه خه‌به‌رێك نییه و كه
وایه خه‌باتی چینایه‌تی، خه‌باتی كرێكاران له دژی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه، پێویست ناكات. به گوتنی ئه‌م قسانه كورته باس له
راستی دا، باس له نامومكین بوون و پێویست نه‌بوونی سوسیالسم
ده‌كا.
به‌ڵام له هه‌ر حاڵ دا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه "ناكرێ
گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له بیر بچنه‌وه" و به پێچه‌وانه‌ی
مه‌یلی كورته باس كۆمه‌ڵانی كرێكار و زحمه‌تكێش بۆ رزگار كردنی
خۆیان تێده‌كۆشن و حه‌قانیه‌تی سوسیالیسم حاشای لێ ناكرێ كورته
باس نه‌قشه‌ی خۆی بۆ خه‌یاڵاوی كردن و فریودان و چاوه‌ڕوان
راگرتنی كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان به‌م جۆره داده‌رێژێ.
كورته باس ده‌ڵێ:
"بۆ ئێمه، دامه‌زراندنی سوسیالیسم ئه‌سڵێكی زۆر گرینگه، بۆ
گه‌یشتن به‌و ئه‌سڵه‌ش ئێستا له ئاسۆی خه‌باتی گه‌ڵی كورد دا 3
قۆناغی ئیستراتژیكمان له به‌رچاوه.
"قۆناغی یه‌كه‌م وه‌ده‌ست هێنانی خودمختاری، پاش وه‌ده‌س هێنانی
خودمختاری، هه‌تا پێك هاتنی هه‌ل و مه‌رجی پیاده كردنی سوسیالسم
ده‌بێته قۆناغی دووهه‌م، ئه‌گه‌ر "ح. د. ك. ئ" بتوانێ ئه‌و
به‌رنامه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی پاش وه‌رگرتنی خودمختاری له
ماوه‌ی 25 ساڵ دا جێ به جێی بكا، سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی یه‌كجار
گه‌وره‌ی وه‌ده‌ست هێناوه، به دوای جێ به جێ بوونی
به‌رنامه‌كه‌مان، ده‌س ده‌كه‌ین به دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تازه
بۆ دامه‌زراندنی سوسیالسم، ئه‌وه قۆناغی سێهه‌مه".
به پێی ئه‌و قۆناغ – قوناغ كردنه، كرێكاران و زحمه‌تكێشانی
كوردستان نابێ له ئێستاوه خۆیان بۆ شۆڕشی سوسیالیستی ئاماده
بكه‌ن، نابێ دژی سه‌رمایه‌داران و سه‌رمایه راوه‌ستن، نابێ ده‌س
بده‌نه خه‌باتی چینایه‌تی (ئه‌گه‌ریش تا ئێستا كردویانه ده‌ستی
لێ هه‌ڵگرن)، چۆنكوو قۆناغی ئێستا قۆناغی یه‌كه‌مه و وه‌ده‌ست
هێنانی خودمختاری. (له حاڵێك دا كرێكاری سوسیالیست، كرێكارێك كه
هه‌ر له ئێستاوه به بیروباوڕ و ڕێكخراوی سوسیالیستیه‌وه خه‌بات
ده‌كا، ده‌توانێ شێلگیرترین كه‌س و هێز بۆ چاره‌سه‌ر كردنی
مه‌سه‌له دێ موكراتیكه‌كان بێ).
هه‌ر وه‌تر به پێی ئه‌و قۆناغ –قۆناغ كردنه، دوای وه‌ده‌ست
هێنانی خودمختاریش، كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان نابێ ده‌س
بده‌نه خه‌باتی چینایه‌تی و دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و
سه‌رمایه‌داران راوه‌ستن، چۆنكوو هێشتا به‌رنامه‌كه‌ی حیزبی
دێموكرات پیاده نه‌كراوه و 25 ساڵی تریش ده‌بێ ده‌سته و وه‌ستان
راوه‌ستن.
له یه‌كه‌م چاوخشانده‌ن دا، وا به نه‌زه‌ر ده‌گات كه قسه‌ی
كورته باس بۆ كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه تا
50 ساڵی دیكه (25 ساڵ بۆ خودمختاری و 25 ساڵی دیكه‌ش بۆ پیاده
كردنی به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات)، چاوه‌ڕوان بمێننه‌وه و باسێك
له سوسیالیسم نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئێستا ئاشكرای ده‌كه‌ین كه
چۆن ئه‌م 50 ساڵ سه‌ر ده‌كێشێته ئه‌به‌دییه‌ت و كورته باس
سوسیالیسم ده‌كاته ئاره‌زویه‌كی ئاسمانی بۆ كرێكاران و
زحمه‌تكێشانی كوردستان، ئاره‌زویه‌ك كه هه‌رگیز پێ گه‌یشتنی بۆ
نییه.
بڵاو كردنه‌وه‌ی ئوتوپیای سه‌رمایه‌داریی سه‌ربه‌خۆ و پێشكه‌وتوو
به مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران
باسه‌كانی كورته باس به گشتی- چ ئه‌و كات كه باسی كوردستان
ده‌كات و چ كاتێك كه باس له گیروگرفته‌كانی دامه‌زراندنی
سوسیالیسم له شوره‌وی دا ده‌كا، له بنه‌ڕه‌ت دا له ده‌وری
وه‌دواكه‌وتوویی ئابوری و و پێویستی گه‌شه‌دار كردنی سه‌رمایه‌داری
ده‌خولێنه‌وه و كاكڵه‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كوردستان له باری
سه‌نعه‌تیه‌وه وه‌دواكه‌وتووه و دامه‌زراندنی سوسیالیسم پێویستی
به گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت له كوردستان هه‌یه. وه تا زه‌مانێك
كوردستان خاوه‌نی سه‌نعه‌تی پێشكه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌بێ،
هه‌ر جۆره ته‌قه‌لایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی سوسیالیسم سه‌ر له به‌رد
دانه. بزانین به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات بۆ پێك هێنانی هه‌ل و
مه‌رجی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی سوسیالیسم ده‌ڵێ چی: له لاپه‌ڕه‌ی
16 و 17ی ئه‌و به‌رنامه‌یه دا نووسراوه:
رێگای ئه‌سڵی پێشكه‌وتنی ئابوری كوردستان و سه‌راسه‌ری ئێران
سه‌نعه‌تی كردنی وڵاته به‌پێی ده‌سكه‌وته‌كانی زانست و تكنیك له
لایه‌ك و پێداویستی و ئیمكاناتی سروشتی وڵات له لایه‌كی
دیكه‌وه. پێك هێنانی ئاڵوگۆڕێكی بنچینه‌یی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی
كه بۆ سه‌نعه‌تی كردن پێویسته، یه‌كێك له بنه‌ڕه‌تی ترین
ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌روه‌ها حكومه‌تی خودمختاری
كوردستانه.
حكوومه‌تی خودمختاری كوردستان به‌هۆی به‌شی گشتی ئابوریه‌وه كه
به‌شی بنه‌ڕه‌تی بۆ پێشكه‌وتنی ئابوری یه، سه‌نعه‌تی پێشكه‌وتوو
له كوردستان داده‌مه‌زرێنێ و . . ."
به‌رنامه و په‌ێره‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
په‌سه‌ند كراوی كۆنگره‌ی ششه‌م ل 16 و 17
دامه‌زراندنی سه‌نعه‌تی پێشكه‌وتوو و گۆڕینی جێگایه‌كی وه‌ك ئێران
و كوردستان به وێنه‌ی وڵاتێكی سه‌نعه‌تی ئوروپایی ( له
چوارچێوه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری دا)، خه‌یاڵاتێكه كه له
وڵاتانی دوواكه‌وتوو و ژێر ده‌سته‌ی ئیمپریالیزم دا له لایه‌ن
ئوپۆزسیۆنه بورژوایی یه‌كان هه‌ر وه‌ك حیزبی دێموكرات په‌روه‌رده
ده‌كرێ تا كرێكاران و زحمه‌تكێشان رێگای خه‌باتی سیاسی و
چینایه‌تیان ون بكه‌ن و به‌رامبه‌ر به نیزامی سه‌رمایه‌داری سه‌ری
ته‌سلیم دانه‌وێنن. چ راستیه‌كانی دونیای ئه‌مڕۆ و چ یاساكانی
نیزامی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌می ئیمپریالیسم خه‌یاڵی بوونی ئه‌و
ئیدعایانه ده‌سه‌لمێنن.
تایبه‌تمه‌ندی وڵاتانی ژێر ده‌سته‌ی وه‌ك ئێران بریتییه له
چه‌وساندنه‌وه‌ی توندوتیژی كرێكاران و زحمه‌تكێشان، پێشێل كردنی
هه‌ر چه‌شنه مافێكی دێموكراتیك و ئینسانی و زاڵ بوونی
دیكتاتۆریه‌ت و كۆنه‌په‌ره‌ستی. ئه‌مه‌یه جێگای ئێران له كاربه‌ش
كردنی جیهانی ئیمپریالیزم دا. نیازی سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی به
وه‌ده‌ست هێنانی قازانجی زۆر و زه‌به‌ند، ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه پێك
دێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه له سه‌نعه‌تیش بكرێ، هه‌ر چه‌شنه
گه‌شه كردنێكی سه‌نعه‌ت هه‌ر به‌پێی نیازی سه‌رمایه‌ی
ئیمپریالیستی و بۆ توندوتیژ كردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران
دێته گۆڕێ. لێره دا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه گۆڕانی وڵاتێكی
وه‌ك ئێران به وڵاتێكی سه‌نعه‌تی ئوروپایی، له گه‌ڵ قازانجی
سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی كه جڵه‌وی ئابوری جیهانی به
ده‌سته‌وه‌یه، ناته‌باییه‌كی قووڵ و به‌رینی هه‌یه و بۆیه تا
ئه‌و كاته‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری له وڵاتێكی وه‌ك ئێران دا
به‌رقه‌راره ئیمكانی شكۆفا بوونی سه‌نعه‌ت به وێنه‌ی وڵاتانی
ئوروپایی وجودی نییه.
له‌م سه‌رده‌مه دا، له سه‌رده‌می ئیمپریالیزم دا، ته‌نیا له
كۆمه‌ڵگایه‌كی سوسیالیستی دا گه‌شه‌ی زۆر و زه‌به‌ندی هێزه
به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان و سه‌نعه‌ت و به‌هره‌مه‌ند بوونی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك له ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی كۆمه‌ڵ
ئیمكانی هه‌یه.
له ئێرانیش دا(به كوردستانه‌وه)، تاقه وڵامی شۆڕشگێڕانه‌ی
چینی كرێكار به نیزامی سه‌رمایه‌داری، سوسیالیسمه، گه‌رچی به‌هۆی
ژێر ده‌سته بوونی ئێران دابین كردنی سوسیالیسم له نێوان زنجیره
شۆڕش و راپه‌رین گه‌لێك دا تێپه‌ڕ ده‌بێ "كه به شێوه‌ی جۆر به
جۆر رێ خۆش كه‌ری گه‌یشتنی چینی كرێكار به دێموكراسی و به
ده‌سه‌ڵاتی سیاسین". هه‌ر جۆره هه‌نگاو و ئیسلاحاتێكی ئابوری، له
نه‌زه‌ر چینی كرێكار و زحمه‌تكێشه‌وه، ده‌بێ له پێناو خۆش كردنی
رێگا و گه‌رم و گوڕتر كردنی ئه‌م خه‌باته سیاسییه دا بێ.
له كوردستانیش به‌هۆی وه‌دوواكه‌وتوویی زه‌قی ئابوری یه‌وه،
پڕولتاریا بۆ به‌هێز كردن و گه‌شه پێدانی خه‌باتی سیاسی، ئیقدامات
و ئیسلاحاتێكی ئابوری فه‌و‌ری به‌سه‌ر بورژوازی دا ده‌سه‌پێنێ.
ئیقدامات و ئیسلاحاتێك كه باری قورس و گرانی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی
كار و ژیانی جه‌ماوه‌ری زحمه‌تكێش كه‌م بكاته‌وه و پله‌ی ژیان و
ریفاهی ئه‌وان بباته سه‌رێ و جه‌ماوه‌ری زحمه‌تكێش بتوانن له
ده‌ستكه‌وته‌كانی تكنۆلۆژی و فه‌رهه‌نگ به‌هره‌مه‌ند بن و
زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ وشیار بوونه‌وه و خه‌باتی سیاسی له دژی
سته‌م و چه‌وساندنه‌وه پێك بێ.
له روانگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه، ده‌بێ ئه‌م سیاسه‌ته ئابوریه به‌سه‌ر
حكوومه‌تی خودموختاری كوردستان دا زاڵ بێ. پڕولتاریای وشیاری
كوردستان یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ پڕولتاریای وشیاری ئێران، هه‌ر له
ئێستاوه بێ هیچ قه‌ید و شه‌رتێك و له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێك دا،
له ژێر رابه‌ری حیزبی خۆی، بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و دامه‌زراندنی
ئازادی و به‌رابه‌ری و حكوومه‌تی كرێكاریی- به‌ره‌و سوسیالیسم،
ده‌ڕوا و هه‌ر ئه‌ندازه دێموكراسی و ئازادی و هه‌ر ئه‌ندازه
ریفاه و ئیقداماتی ئابوری كه بۆی بلوێ، ده‌كاته تۆشه بۆ به‌هێز
كردنی ئه‌م خه‌باته نه‌پساوه‌یه.
كاتێك كورته باس دامه‌زرانی سوسیالیسم ده‌خاته گره‌وی دامه‌زرانی
شتێكی خه‌یاڵی وه‌ك (ته‌بدیل بوونی كوردستان به وڵاتێكی سه‌نعه‌تی
به شێوه‌ی ئوروپایی)، له راستی دا بۆ ئه‌وه تێ ده‌كۆشێ خودی
سوسیالیسم له پێش چاوی كرێكاران و زحمه‌تكێشان بكاته خه‌یاڵی و
ئاره‌زویه‌ك كه هه‌رگیز وه‌دی نه‌یه. كورته باس به ئه‌نقه‌ست
له راستیه‌كان و له زه‌مینه‌ی ماددی سوسیالیسم، یانی نیزامی
سه‌رمایه‌داری و چینی كرێكار حاشا ده‌كا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر دا
ده‌كێشێ و له‌باتی ئه‌و فێڵبازانه تراویلكه و ئوتۆپیا داده‌نێ.
به‌ڵام كاكڵه و جه‌وهه‌ری به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات چییه؟
به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات كه 2 خاڵمان له سه‌ره‌وه هێناوه له
راستی دا به‌رنامه‌یه بۆ پارێزگاری له سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی
له ئێرانی ژێر ده‌سته‌ی ئیمپریالیسم دا و دامه‌زراندنی
حكوومه‌تێكی بوروكراتێك- له كوردستان و له چوارچێوه‌ی ئه‌و
نیزامه دا. ئه‌مه‌یه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژوییه یه‌كجار
گه‌وره‌یه‌ی كه كورته باس به‌ڵێنی ده‌دا.
هه‌ڵسووڕانی ئێستای حیزبی دێموكرات له ناو شۆڕای میللی موقاومت دا
بۆ دابین كردنی جمهوریه‌كی دیكه‌ی ئیسلامی- جمهوری دێموكراتیكی
ئیسلامی و
مۆر
كردنی ته‌رحی شۆڤینی شوورای میللی موقاومه‌ت بۆ خودموختاری له
كوردستان به‌شێكه له‌و "سه‌ركه‌وتنه مێژووییه یه‌كجار
گه‌وره‌یه" و دیارگه‌یه‌كه له"به‌رنامه بۆ پێك هێنانی هه‌ل و
مه‌رجی دامه‌زرانی سوسیالیسم"!
به‌ڵام كورته باس به حاشا كردن له وجودی چینی كرێكار و بوونی
پێوه‌ندی سه‌رمایه‌داری له كوردستان و به حه‌ول دان بۆ پاراستن و
هێشتنه‌وه‌ی سه‌رمایه، نه ته‌نیا سوسیالیسم، به‌ڵكوو دێموكراسیش
ده‌كاته وه‌هم و خه‌یاڵێك كه دابین كردنی بۆ نه‌بێ.
له وڵاتی ژێر ده‌سته‌ی وه‌ك ئێران، پاراستنی سه‌رمایه و
ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رمایه‌دار، پێویستی به پێشێل كردنی هه‌ر جۆره
مافێكی دێموكراتیك و زاڵ بوونی دیكتاتۆریه‌ت و كۆنه‌په‌ره‌ستی
هه‌یه. له‌م جۆره وڵاتانه دا سه‌ركه‌وتنی هه‌ر چه‌شنه
جووڵانه‌وه‌یه‌كی دێموكراتیك، وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ر چه‌شنه
ئازادی و دێموكراسیه‌ك، له ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕاوه بگره
هه‌تا به‌رابه‌ری مافی ژنان و پیاوان، له ئازادی هه‌ڵبژاردنه‌وه
بگره تا به‌رابه‌ری مافی هه‌موو دانیشتوان . . . به خه‌باتی چینی
كرێكاری سوسیالیسته‌وه گرێ دراوه، چینی كرێكارێك كه هه‌ر له
ئێستاوه بۆ سوسیالیسم خه‌بات ده‌كات. راده‌ی دێموكرات بوونی هه‌ر
هێزێكی غه‌یره كرێكاریی به‌وه دیاری ده‌كرێت كه تا چ راده‌یه‌ك
نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و چینه‌وه هه‌یه.
كورته باس به حاشا كردنی له وجوودی چینی كرێكار له كوردستان،
ئاشكرای ده‌كا كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو وعده‌یه‌كی ره‌سمی بۆ ئازادی و
دێموكراسی، سه‌ره‌ڕای شیعاری هه‌ر رۆژه‌ی: "دێموكراسی بۆ ئێران و
خودموختاری بۆ كوردستان"، نه ده‌یه‌وێ و نه ده‌توانێ دێموكراسی و
ئازادی دابین بكات، به‌ڵكوو بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌ركی خۆی، بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و مه‌ترسی له خه‌باتی چینی كرێكار
ئه‌ویش پێویستی به پێشێل كردنی ئازادی و دێموكراسی هه‌یه.
كرده‌وه‌ی ئه‌م 5-6 ساڵه‌ی حیزبی دێموكرات به روونی ئه‌م
راستیه‌یانه هه‌ر له ئێستاوه نیشان ده‌ده‌ن. به‌مجۆره ئیدیعای
حیزبی دێموكرات بۆ دامه‌زراندنی دێموكراسی، هه‌ر وه‌ك ئیدیعای ئه‌و
بۆ دابین كردنی سوسیالیسم فێڵبازانه‌یه و ده‌یه‌وێ له‌ژێر
په‌رده‌ی دێموكراسی و سوسیالیسم دا دژی هه‌ر دووكیان راوه‌ستێ و
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و زحمه‌تكێشان پێشێل بكات.
كورته باس له چی ده‌گه‌ڕێ؟
كورته باس له ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵگیر داگیرانه دا ئامانجێكی
مه‌به‌سته، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له ئیراده و حوزوری سه‌ربه‌خۆی
كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان له خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌یان دژی
نیزامی سه‌رمایه‌داری و دیكتاتۆریه‌ت، له‌وه كه كرێكارانی
كوردستان خۆیان هه‌ر له ئێستاوه چاره‌نووسی خۆیان به ده‌سته‌وه
بگرن و بۆ رزگاری تێ بكۆشن به‌رگری بكات.
كاتێك كه ئه‌و "لایه‌نگری زۆر شێلگیری سوسیالیسم"ه "له
پڕولتاریا ده‌عوه‌ت ده‌كات كه سیسته‌می ئه‌و به‌رێوه به‌رن و پێ
بنێنه ئورشه‌لیمی نۆێی ئه‌و، له واقیع دا چاوه‌ڕووانی ئه‌و
ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه پڕولتاریا له كۆمه‌ڵگای ئێستا دا هه‌روا
بمێنێته‌وه، به‌ڵام بیروباوه‌ڕی قیناوی خۆی سه‌باره‌ت به‌م
كۆمه‌ڵگایه فڕێ بدات".(1)
له سیسته‌می كورته باس دا نابێ كرێكارانی كوردستان خۆیان رێكخه‌ن
و له ده‌وری حیزبی خۆیان كۆوه‌بن، چوونكوو ئه‌وه حیزبی دێموكرات
هه‌یه كه هه‌ر چه‌ند حیزبی چینی كرێكار نییه، به‌ڵام توند‌وتیژتر
له‌وان "وه‌دوی سوسیالیسم كه‌وتووه" و "لایه‌نگری زۆر شێلگیری
سوسیالیسم ه".
له‌و سیستمه‌دا پێویست ناكا كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان دژی
سه‌رمایه‌داران راوه‌ستن، چوونكوو له كوردستان سه‌رمایه‌دارێكی
ئه‌وتۆ به‌رچاو ناكه‌وێ و كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگایه‌كی
سه‌رمایه‌داری فه‌رق و جیاوازییه‌كی ته‌واوی هه‌یه و "هه‌ڵگرتنی
دروشمی دژی سه‌رمایه‌داری پێویست ناكات".
له‌و سیستمه‌دا كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان ده‌بێ به‌پێی
بابی قه‌ناعه‌تی گوڵستانی سه‌عدی بجووڵێنه‌وه، كار بكه‌ن و
بچه‌وسێنه‌وه و ئه‌م ژیانه تاڵه به مه‌یل و ره‌غبه‌ته‌وه
قه‌بووڵ كه‌ن (دڵنیاش بن هه‌ر كات، دوای 25، 50، 100 یا هه‌ر چه‌ند
ساڵی دیكه واده‌ی سوسیالیسم هات، خۆی بۆیان دایده‌مه‌زرێنێ).
ئه‌و سیسته‌مه زنجیرێكه كه ده‌یه‌وێ ده‌ست و پێی كرێكاران و
زحمه‌تكێشانی كوردستان بۆ گه‌یشتن به دێموكراسی و سوسیالیسم
ببه‌ستێته‌وه و سه‌رمایه‌داری له مه‌ترسی شۆڕشی كرێكاران
بپارێزێ، له حاڵێك دا سوسیالیسم بێ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران
هه‌رگیز دانامه‌زرێ. چینی كرێكار بۆ رزگاری خۆی و ته‌واوی
به‌شه‌رییه‌ت هیچ رێگایه‌كی نییه جگه له‌وه كه به‌هێزی
یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆی خۆی، به‌رابه‌ر به سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات
و دام و ده‌زگا و یاسای سه‌رمایه‌داری، خه‌بات بكا و ئه‌وپه‌ڕی
قاره‌مانه‌تی و له‌خۆ بوردوویی بنوێنێ.
ماركس- مانیفێست كۆمۆنیست، به‌شی سوسیالیزمی بورژوایی.
كرێكاران ئه‌گه‌ر خه‌بات نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌شنه
بیروباوه‌ڕێكی ورده بورژوایی و بورژوایی وه‌لانه‌نێن، تا ئه‌به‌د
هه‌ر كۆیله ده‌مێننه‌وه.
به‌ڵام كورته باس له هه‌ل و مه‌رجێك دا ده‌نووسرێ و په‌سه‌ند
ده‌كرێ كه له كوردستان و له جه‌رگه‌ی شۆڕشێكی دێموكراتیك –
میللی دا، خه‌باتی چینایه‌تی له ناو پڕولتاریا و بورژوازی كورد دا
تا دێ به‌رینتر و قووڵتر ده‌بێته‌وه و كرێكارانی وشیار و كۆمۆنیست
هه‌رچی زیاتر رێكخراو و به‌هێزتر ده‌بن و مه‌ودا به بورژوازی كورد
ته‌نگ ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه حه‌ول و ته‌قه‌لای كورته باس بۆ حاشا
كردن له وجوودی سه‌رمایه‌داری و چینی كرێكار له كوردستان له
سیسته‌م و تئۆریه بورژواییه‌كانی دا، له راستی دا له خزمه‌ت
پڕاتیك و عه‌مه‌لی ئه‌و دایه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ
پڕولتاریای سوسیالیستی كوردستان له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و
عه‌مه‌لی و له دونیای واقعی دا.
ئه‌م خه‌باته سیاسی – چینایه‌تییه له بنه‌ڕه‌ت دا له ده‌وری
دێموكراسی و حاكمیه‌ت (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) دا ده‌خولێته‌وه و
ده‌ڕوانێته سه‌ر نه‌وعی چاره‌نووسێكی سیاسی كه ده‌بێ له
كوردستانی ئازاد كرا‌و دا بێته كایه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
دێموكراتیك و شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ر، به هه‌موو ئازادیه
سیاسیه‌كانه‌وه (كه پڕولتاریای وشیاری كوردستان بۆی تێ ده‌كۆشێ)،
یان ده‌سه‌ڵاتێكی بوروكراتیك كه هه‌ر چه‌شنه مافێكی دێموكراتیك و
ئینسانی پێشێل بكات (كه بورژوازی كورد بۆی تێده‌كۆشێ و كورته‌باس
زمانی حه‌ق وێژی ئه‌وه)؟.
به‌مجۆره كورته باس جگه له‌وه كه له نیزامی سه‌رمایه‌داری
به گشتی دیفاع ده‌كا و بۆ هێشتنه‌وه‌ی كرێكاران و زحمه‌تكێشانی
كوردستان له‌م نیزامه دا تێده‌كۆشێ، ده‌یه‌وێ له رێبه‌ری كردنی
شۆڕشی ئێستای كوردستان له‌لایه‌ن پرولتاریای كوردستانه‌وه به‌رگری
بكات و به‌م كاره رێبه‌رایه‌تی خۆی و سیاسه‌ته‌كانی به‌سه‌ر ئه‌م
شۆڕشه دا دابین و زه‌مانه‌ت بكا. هه‌ر بۆیه له یه‌كه‌مین
لاپه‌ڕه‌دا، ئه‌و كات كه ده‌یهه‌وێ بڵێ بۆ لایه‌نگری سوسیالیسمه،
ده‌ڵێ: ئه‌و حیزبه‌ی ده‌یهه‌وێ جووڵانه‌وه‌ی گه‌ڵی كورد به‌رێوه
به‌رێ ده‌بێ گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بیر نه‌چێته‌وه،
ده‌نا حیزبێكی دیكه په‌یدا ده‌بێ كه . . . . . ..
دژایه‌تی كورته باس له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری پرولتاریا، دژایه‌تی چینی
سه‌رمایه‌داره له‌گه‌ڵ چینی كرێكار.
كورته باس له هه‌ر دیارگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی چینی كرێكار و
زحمه‌تكێش، له وجوودیانه‌وه بگره هه‌تا حه‌یات و خه‌باتی سیاسی
یان، نیگه‌رانه، به‌ڵام زۆرترین نیگه‌رانی و مه‌ترسی كورته باس
ئه‌و كاته‌یه كه قسه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چینی كرێكار ده‌كرێ.
كورته باس بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌بات و تێكۆشانی راسته‌وخۆ و ئێستای
كرێكاران و زحمه‌تكێشانی كوردستان خاوكاته‌وه "ئاسۆی
سه‌ركه‌وتنیان" به ره‌ش و تاریك نیشان ده‌دا.
"لایه‌نگری له دیكتاتۆری پرولتاریا كه جار به جار له لایه‌ن
هێندێك له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراته‌وه ده‌بیندرێ، كارێكی بێ
قاعیده و بێ جێیه.(1)
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی كورته باس ئه‌وه بێ كه لایه‌نگری
له دیكتاتۆری پرولتاریا له‌ناو ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات دا
كارێكی بێ قاعیده و بێ جێیه، ئێمه‌ش له گه‌ڵی دا موافقین. به
راستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ و لایه‌نگری دیكتاتۆری پرولتاریا بێ،
كارێكی بێ قاعیده و بێ جێ ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ناو ریزه‌كانی حیزبی
دێموكرات دا بێ. به‌ڵام مه‌به‌ستی حیزبی دێموكرات ئه‌وه‌یه كه
لایه‌نگری له دیكتاتۆری پرولتاریا له نه‌فسی خۆی دا- شتێكی بێ جێ
و بێ قاعیده‌یه.
"ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك ماركسیستێكیش چاو له مه‌سه‌ڵه‌كه
بكه‌ین، به هیچ جۆر لایه‌نگری له دیكتاتۆری پرولتاریا وه‌ك
ئه‌سڵێكی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا نابێ چاوی لێ بكرێ". (2)
كورته باس پاشان ده‌ست ده‌باته ناو عه‌مباری رویزیۆنیسم ه‌وه و
به كه‌ڵك وه‌رگرتن له خه‌یانه‌ت و دوژمنایه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی
رویزیۆنیسمی ره‌نگاوره‌نگ به تایبه‌ت رویزیۆنیسمی نه‌وعی شوره‌وی
و بۆ سه‌لماندنی قسه‌كه‌ی خۆی تێده‌كۆشێ: "حیزبی كۆمۆنیستی
گه‌وره‌ی وه‌ك حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه، چه‌ندین ساڵه دیكتاتۆری
پرولتاریای ره‌د كردۆته‌وه . . . بێجگه له حیزبی كۆمۆنیستی
فه‌ڕانسه، زۆر حیزبی كۆمۆنیستی دیكه‌ش هه‌ن كه هه‌ر له‌و بڕوایه
دان". (1)
"ته‌نانه‌ت ئێستا له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و له وڵاته
سوسیالیستیه‌كانی دیكه‌ش دا، باسی دیكتاتۆری پرولتاریا
نه‌ماوه".(2)
"له كۆنگره‌ی بیسته‌می حیزبی كۆمۆنیستی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت دا،
باسی حاكمیه‌تی گه‌ل كراوه و ئه‌م نه‌زه‌ره تا ئێستاش ره‌د
نه‌كراوه‌ته‌وه". (3)
}له
لایه‌ن كێ وه؟{
كورته باس ده‌یه‌وێ وانیشان بدات كه دیكتاتۆری پرولتاریا
دێموكراسی خاشه‌بڕ ده‌كات و به قه‌ولی ئه‌و "له گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ئێران و نه‌ته‌وی كورد كه به سه‌دان ساڵ
له‌ژێر سته‌می ئیستبدادی دا ژیاوه" و "زۆریان پێویستی به ئازادی و
دێموكراسی هه‌یه و ده‌یانهه‌وێ ئازاد بن و ئازاد بژین
"نایه‌ته‌وه. بۆ نیشان دانی دروستی ئیدعاكه‌شی له شوره‌وی
نموونه دێنێته‌وه.
به‌ڵام هیچكام له ئیدیعاكان و نموونه‌كانی كورته باس به
هانایه‌وه نایه‌ن، به‌ڵكوو راست پووچه‌ڵ بوون و ناوه‌رۆكی دژی
دێموكراتیك و دژی كرێكاریی ئه‌و نیشان ده‌ده‌ن.
دیكتاتۆری پرولتاریا كه كورته باس به ئه‌نقه‌ست وه‌ك "میر
غه‌زه‌ب" ناوی لێ ده‌با، شتێك نییه جگه له حكومه‌تی كرێكاران،
حكوومه‌تێك كه له‌و دا زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵ – چه‌وساوه‌كان
ده‌سه‌ڵات دارن و ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی كۆمه‌ڵیان به ده‌سته.
له‌و حكوومه‌ته دا خه‌به‌رێك له دام و ده‌زگای بانسه‌ری خه‌ڵك و
كۆنه‌په‌ره‌ستان نییه. دیكتاتۆری پرولتاریا –حكومه‌تی كرێكاران،
دێموكراسیه بۆ كرێكاران و كۆمه‌ڵی زحمه‌تكێش و زۆر لێكراو. ئه‌مه
نه‌وعی هه‌ره كامڵ و هه‌ره به‌رزی دێموكراسیه. بێ ئه‌و
حكومه‌ته سوسیالیسم دانامه‌زرێ.
چینی كرێكارێك كه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، سه‌رمایه‌داران له
مالكیه‌تی خوسوسی ده‌سكۆتا ده‌كا و سه‌رمایه، كارخانه، بانك و
ته‌واوی وه‌سایلی به‌رهه‌م هێنان ده‌خاته مالكیه‌تی ته‌واوی
كۆمه‌ڵ ه‌وه و ته‌واوی خه‌ڵك له نێعمه‌ت و سه‌روه‌ت و سامانی
كۆمه‌ڵ به‌هره‌مه‌ند ده‌كا و به‌رابه‌ری واقعی له ناو میلله‌تان و
ئه‌فرادی كۆمه‌ڵ به و ژن و پیاو پێك دێنێ.
به‌ڵام سه‌رمایه‌دارانێك كه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری
كه‌وتوون، هه‌دا ناده‌ن و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی خۆیان ده‌ست
ده‌كه‌ن به پیلانگێڕان و تێده‌كوشن چینی كرێكار له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی بخه‌ن و دونیای چه‌وسێنه‌رانه‌ی كۆن، دونیای سه‌رمایه‌داریی
بژیه‌ننه‌وه. لێره دایه كه چینی كرێكار ده‌بێ به ته‌واوی
هێزیه‌وه، حكومه‌تی خۆی بپارێزێ و هه‌ر چه‌شنه ده‌ستدرێژیه‌كی
بورژواكان تێك بشكێنێ. بچووكترین كه‌م ته‌رخه‌می له راگرتنی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، داهاتوویه‌كی ره‌ش بۆ چینی كرێكار و زحمه‌تكێش
به دووی خۆی دا دێنێ.
1،2و 3- كورته باس ل 25 و 26
ته‌جره‌به‌ی تاڵی شوره‌وی كه كورته باس به‌وپه‌ڕی خۆشیه‌وه
نموونه‌ی لێ دێنێته‌وه، حه‌قانیه‌تی دیكتاتۆری پرولتاریا نیشان
ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێستا له وڵاتانی به‌ناو سوسیالیستی دا تاك ناتوانێت
نه‌زه‌ری خۆی له‌سه‌ر حكوومه‌ت بدات و كه‌س ناتوانێ له چاپه‌مه‌نی
و رادیۆ و ته‌له‌ویزیۆن دا ره‌خنه له حكوومه‌ت بگرێ، ئه‌گه‌ر
ئێستا كرێكاران و زحمه‌تكێشان له شوره‌وی و باقی وڵاتانی به‌ناو
"سوسیالیستی" دا ده‌چه‌وسێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له وڵاتی شوره‌وی
سوسیالیسم خاشه‌بڕ كراوه و وڵاتی سوسیالیستی شوره‌وی بۆته
وڵاتێكی ئیمپریالیستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كرێكاران له سه‌ر
حكوومه‌ت نه‌ماون و له‌باتی دیكتاتۆری پرولتاریا، دیكتاتۆری
سه‌رمایه حاكمه و راست له به‌ر ئه‌وه كه: (ته‌نانه‌ت ئێستا
له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و له وڵاته سوسیالیستیه‌كانی دیكه‌ش دا،
باسی دیكتاتۆری پرولتاریا نه‌ماوه) و بورژوازی ئیمپریالیستی
ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرتووه و له‌ژێر ناوی سوسیالیسم دا
پارێزگاری له نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌كا.(1)
(1)
بڕوانه به‌شی 2ی روون كردنه‌وه
جێگای حیزبی دێموكرات له‌ناو جیهانی بورژوازی دا
دژایه‌تی كورته باس له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری پرولتاریا، دژایه‌تی چینی
سه‌رمایه‌داره له‌گه‌ڵ چینی كرێكار و زحمه‌تكێش و كورته باس به‌م
باسه هاوچاره‌نووسی و یه‌كیه‌تی چینایه‌تی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ
بورژوازی جیهانی راده‌گه‌یه‌نێ.
"كه‌وابوو، ئێمه ده‌بێ سوسیالیزمێك دامه‌زرێنین كه دێموكراتیك بێ
. . ."
"بۆ نموونه، ئێستا له فه‌ڕانسه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌ستی
پێكراوه. دیاره جارێ ناتوانین بزانین و چاوه‌ڕوان بین كه به‌م
زووانه، كۆمه‌ڵی فه‌ڕانسه له بنه‌ڕه‌ته‌وه تووشی گۆڕان بێ،
به‌ڵام حكوومه‌تی سوسیالیستی فه‌ڕانسه له‌باری ئابوری و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه راست ئه‌وه ده‌كا كه نه‌زه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی
فه‌ڕانسه‌یه . . .
]ئه‌و
تاقیكردنه‌وه‌یه[
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وێ ده‌بێته نموونه‌یه‌ك له سۆسیالیزمی دێموكراتی"
(2)
سوسیالیزمی دێموكراتیك كه ته‌واوی ئورو كۆمۆنیسته‌كان و له‌وانه
حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه به ده‌ستیانه‌وه گرتووه، بیر و
باوه‌ڕێكی رویزیۆنیستیه كه له‌مێژ ساڵه له‌لایه‌ن
كۆمۆنیسته‌كانه‌وه ریسوا بووه. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شۆڕشی پرولتاریا
و دیكتاتۆری پرولتاریا و فریودانی چینی كرێكاری ئوروپا به‌وه كه
له رێگای پاڕلمانه‌وه ده‌كرێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌سته‌وه
بگرن، به‌ردی بناغه‌ی "سوسیالیسمی دێموكراتیك"ه.
ئێستا حیزبه كۆمۆنیسته‌كانی ئوروپایی، پارێزه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی له‌ناو ریزی چینی كرێكاری ئوروپان.
لاسایی كردنه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له حیزبی
كۆمۆنیستی فه‌ڕانسه، 2 كه‌ره‌ت فێلبازی و فریوه: یه‌كیان له
به‌ر ئه‌وه كه له چوارچێوه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری دا ئیمكانی
ته‌بدیل بوونی ئێران به وڵاتێكی سه‌نعه‌تی وه‌ك فه‌ڕانسه نییه و
ئه‌وی تریشیان له به‌ر ئه‌وه كه سوسیالیسمی دێموكراتیك له
بنه‌ڕه‌ت دا، خۆی هه‌مان كۆمه‌ڵگای ئیمپریالیستی و ئه‌و
سوسیالیسمه‌یه.
كورته باس ل 26 و 27 و 28
هێنانه گۆڕێی سوسیالیسمی دێموكراتیك له‌لایه‌ن كورته باسه‌وه،
لاربوونه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات به‌ره‌و سوسیال دێموكراسی ئوروپا و
به گشتی وڵاتانی رۆژئاوایه و به‌مجۆره جێگای ئه‌م حیزبه له‌ناو
ده‌سته‌به‌ندیه‌كانی جیهانی بورژوازی دا، نیشان ده‌دا.
2 روون كردنه‌وه
"سه‌رمایه‌داری" ئێستا وه‌ك نیزامێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له
بانترین قۆناغی خۆی واتا له قۆناغی ئیمپریالیسم دایه.
ئیمپریالیسم بۆته سیسته‌می جیهانی سه‌رمایه‌داری و دابه‌ش بوونی
جیهان له نێوان ده‌وڵه‌ت و حیزبه ئیمپریالیستیه‌كان دا ته‌كمیل
بووه.
ئیمپریالیسم له ئاستی جیهان دا، به‌پێی جه‌وهه‌ری خۆی، ته‌قسیم
كاری بنه‌ڕه‌تی پێك هێناوه:
له وڵاته ئیمپریالیستیه‌كان/ سه‌رمایه به شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده
به ده‌ر كه‌ڵه‌كه بووه و كۆبووته‌وه. له‌م وڵاتانه، ئه‌م
سه‌رمایه زۆر و زه‌به‌نده، به‌هۆی تایبه‌تمندیه‌كانی خودی
یاساكانی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه به‌هۆی ئه‌وه كه ئه‌و
سه‌رمایه سه‌رفی كارخانه و ماشێن و كارگا و شتی وا ده‌بێت
(سه‌رمایه‌ی سابت) زۆر زیاتره له‌وه‌ی سه‌رفی كڕینی هێزی كاری
كرێكاران ده‌بێ (سه‌رمایه‌ی موته‌غه‌ییر) و قازانج كه‌م دێنێ و
هه‌تا سه‌رمایه‌ی سابت زیاتر په‌ره ده‌ستێنی، قازانجی سه‌رمایه‌ی
ئیمپریالیستی مه‌یله‌و كه‌می ده‌ڕوا. ئه‌وه خۆی یه‌كێك له
ناكۆكیه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داریه.
لێره‌دایه كه سه‌رمایه بۆ په‌یدا كردنی زۆرترین قازانج له
رێگایه‌كی دیكه ده‌گه‌رێ: چوون بۆ وڵاتانی ژێر ده‌سته (وه‌ك
ئێران)، كه له‌وان دا هێزی زۆر و زه‌به‌ند و خۆڕایی كرێكاران و
زحمه‌تكێشان هه‌یه و ده‌كرێ به هه‌رزان بیان كرێ و كاریان پێ
بكا، سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی له‌م جۆره وڵاتانه دا به‌هۆی
هه‌بوونی ئه‌م هێزه فراوان و هه‌رزانه و (به‌هۆی له‌خواره‌وه
بوونی ته‌ركیبی ئورگانیكی سه‌رمایه یانی نیسبه‌تی (سه‌رمایه‌ی
سابت_ سه‌رمایه‌ی موته‌غه‌ییر) قازانجێكیشی پێ ده‌گا كه هیچكات
له وڵاته‌كه‌ی خۆی پێی ناگات.
بۆ راگرتنی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه له‌باره (له‌بار بۆ سه‌رمایه‌ی
ئیمپریالیستی)، یانی بۆ راگرتنی كرێكاران و زحمه‌تكێشان له
فه‌قیری و هه‌ژاری دا به جۆرێك كه هه‌میشه ئاماده بن به
كه‌مترین كرێ زۆرترین كار بكه‌ن، پێویسته ئه‌م كرێكار و
زحمه‌تكێشانه، له‌هه‌ر چه‌شنه مافێك، له‌هه‌ر چه‌شنه دێموكراسی
و ئازادیه‌ك بێ به‌ش بن. بۆیه ده‌وڵه‌تانی ئه‌مجۆره وڵاتانه
ده‌بێ سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆر بن و هه‌ر جۆره بزوتنه‌ویه‌كی
شۆڕشگێڕانه و دێموكراتیك شه‌ڵاڵی خوێن كه‌ن، یان پاراستنی
سه‌رمایه پێویستی به دیكتاتۆریه‌ت و كۆنه‌په‌ره‌ستی هه‌یه.
له وه‌زعێكی ئاوادا، نه‌ته‌نیا سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی، به‌ڵكوو
هه‌ر نه‌وعه سه‌رمایه‌یه‌كی دیكه‌ش له وڵاتانی ژێر ده‌سته دا،
له به‌ر و بووی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه فه‌راوان و هه‌رزانه
ده‌خۆا.
لێره دا هه‌موو به‌شه‌كانی سه‌رمایه، به ئینحساری و غه‌یره
ئینحساریه‌وه، له چه‌وساندنه‌وه‌ی توندوتیژی كرێكاران دا شه‌ریكن
و پشتیوانی یه‌كترن. به واتا‌یه‌كی تر سه‌رمایه‌یه‌ك كه دژی ئه‌و
سیسته‌مه بێت ناتوانێ وجوودی بێ. له‌مجۆره وڵاتانه دا، گشه
كردن یا نه‌كردنی سه‌نعه‌ت، پێك هاتنی فڵان كارخانه یان پێك
نه‌هاتنی به‌پێی نیازی سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی و به‌پێی وه‌ده‌ست
هاتنی زێده- قازانجی (فوق سود) سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی بڕیاری
له‌سه‌ر ده‌درێ. بۆیه ده‌ڵێین له سه‌رده‌می ئیمپریالیسم دا
ته‌بدیل بوونی وڵاتێكی ژێر ده‌سته‌ی ئیمپریالیسم به وڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆی سه‌رمایه‌داری كه له‌وێدا سه‌نعه‌ت به وه‌عده‌ی
فڵانه حیزب و فیساره ده‌وڵه‌ت گه‌شه بكات خه‌یاڵه. بۆ ئاگاداری
له‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رنجتان بۆ نامیلكه‌ی "ئه‌فسانه‌ی بورژوازی
میللی و پێشكه‌وتنخواز" نوسراوه‌ی هاوڕێ "مه‌نسوری حیكمه‌ت"
راده‌كێشین.
ئاغای "كه‌ریمی حیسامی" له "لێكوڵینه‌وه‌ی كورته باسێك له‌سه‌ر
سوسیالیسم" دا، له روانگه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیسمی
شوره‌ویه‌وه، ره‌خنه له لاربوونه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات به‌ره‌و
سوسیال دێموكراسی ئوروپا ده‌گرێت. "لێكۆڵینه‌وه" له دیفاع له
شوره‌ووی دا ده‌ڵێ:
"ئاشكرایه ئێستا له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت دا چینه‌كان وه‌ك چینی
جیاواز نه‌ماون، دیكتاتۆری پرولتاریا ئه‌ركی خۆی به‌جێ
گه‌یاندووه، چینی جیاوازی له به‌ین بردوون و سوسیالیسمی پێ
گه‌یشتووی دامه‌زراندووه و خۆیشی ئیتر نه‌ماوه".
ئه‌و سوسیالیسمه پێ گه‌یشتووه‌ی كه "لێكۆڵینه‌وه" باسی ده‌كا،
یانی ئیمپریالیسمی شوره‌وی، هه‌ر هه‌مانه كه چ له شوره‌وی و له
وڵاتانی دیكه به تایبه‌ت وڵاتانی ژێر ده‌سته خه‌ریكی
چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران و زحمه‌تكێشانه، له دابه‌ش كردنی
ئیمپریالیستی جیهان دا به‌شداره، وڵاته بچووك و لاوازه‌كان
ده‌كێشیته ژێر كۆت و به‌ندی خۆی و مه‌نته‌قه‌ی ژێر نفووزی خۆی
په‌ره پێده‌دا و ماشێنی شه‌ڕ و میلیتاریزمێكی به‌رینی پێك
هێناوه.
شوره‌وی پاڵپشتی ریوزیۆنیسمی مودێڕنه له جیهان دا و چ له باری
ئیدئۆلۆژیك و چ له باری سیاسی و نیزامی و ماڵییه‌وه، یارمه‌تی
ده‌ری ریوزیۆنیزمه له بزوتنه‌وه‌ی چینی كرێكاری جیهان دا.
٭٭٭

|