|
مه‌حكوم كردنی زه‌خت و گوشاره‌كانی سه‌ر
"مه‌نسور ئوسالو" له لایه‌ن سه‌ندیكای
شیركه‌تی واحیدی تارانه‌وه
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی
ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر به ده‌ركردنی
به‌یانییه‌یه‌ك، درێژه‌ی زه‌خت و گوشاره‌كانی
له دژی "مه‌نسور ئوسالو" سه‌رۆكی ئه‌و
سه‌ندیكایه و باقی زیندانیانیان مه‌حكوم كرد.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه،
"مه‌نسور ئوسالو" سه‌رۆكی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید كه به
هۆكارێكی نادیار ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ره‌جایی شه‌هری
كه‌ره‌ج و له هه‌ل و مه‌رجێكی ناله‌بار و
مه‌ترسیدار، ده‌ورانی مه‌حكومیه‌ته‌كه‌ی
تێپه‌ڕ ده‌كات. ناوبراو چه‌ندین جار
هه‌ڕه‌شه‌ی گیانی لێكراوه و ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه نیگه‌رانی بنه‌ماڵه، ئه‌ندامانی
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید و
كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێرانی په‌ره‌پێداوه.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی
ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر وێڕای مه‌حكوم
كردنی ئه‌و چه‌شنه گوشارانه له دژی
زیندانیان، خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و
دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و بڕیارده‌رانی
ئه‌و رووداوانه بووه.
پێنج شه‌ممه
13ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
4
مارس
2010 |