|
به‌یانییه‌ی دوو ته‌شه‌كولی كرێكاری به
بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن
دوو ناوه‌ندی كرێكاری به ناوه‌كانی
"یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له
كرێكارانی ئێران و كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی
پێشڕه‌وی ته‌بعیدی له سوئیس"، وێڕای
پیرۆزبایی له ٨ی مارس، ئاواته‌خوازی
سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ژنان له‌و رۆژه دا بوون.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا وێڕای ئاماژه
به مێژووی ٨ی مارس جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه،
بێبه‌ش بوونی ژنان له بواره جیاجیاكان
هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌وه نیشانه‌ی
پێشێل كردنی مافه ئینسانییه‌كان له نیزامی
چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌دارییه. به‌ڵام له
ئێران بارودۆخی ژیان زۆر ناله‌بارتره و ژنانی
كۆمه‌ڵگای ئێمه له سته‌م و بێعه‌داڵه‌تی له
راده‌به‌ده‌ر ره‌نج ده‌به‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و
كه‌ند و كۆسپانه خه‌باتی ژنانی بوێری ئێران
له بواره جیاجیاكان درێژه‌ی هه‌یه، ژنانی
كرێكار، په‌ره‌ستار و موعه‌لیم سه‌ره‌ڕای
خه‌بات بۆ باشتر بوونی هه‌ل و مه‌رجی كار و
حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ باقی ژنانی
خه‌باتكار هاوشانی له‌گه‌ڵ پیاوان له ریزی
یه‌كه‌می خه‌بات له دژی رژیمی دژه ئینسانی
كۆماری ئیسلامی دان و به توندی سه‌ركوت
كراون، به‌ڵام نه ته‌نیا بێ ده‌نگ نه‌بوونه
و كۆڵیان نه‌داوه، به‌ڵكوو له پێناوی
گه‌یشتن به ئازادی و عه‌داڵه‌ت شێلگیرانه‌تر
درێژه به خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن.
پێنج شه‌ممه
13ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
4
مارس
2010 |