|
ئێعلام مه‌وجودیه‌تی "شورای كاتی كرێكارانی
ناوچه‌ی ویژه‌ی ئابووری پترۆشیمی ماهشه‌هر"
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، "شواری كاتی
كرێكارانی ناوچه‌ی ویژه‌ی ئابووری پترۆشمی
ماهشه‌هر" به ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك
مه‌وجودیه‌تی خۆی راگه‌یاند.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا به‌م شێوه‌یه
له‌سه‌ر ویست و داخوازی ئه‌و شورایه پێداگری
كراوه:
1.
به سه‌رنجدان به هه‌ل و مه‌رجی ناله‌باری
ئێستای ئابووری و سیاسی له ئێران، ژیانی
كرێكاران به‌ره‌ورووی مه‌ترسی جیدی
بووه‌ته‌وه و به هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكار له
ئێران بۆ دیفاع له داواكارییه‌كانیان هیچ
چه‌شنه ته‌شه‌كولێكیان نییه، هه‌ر بۆیه
ئێمه كرێكاران خوازیاری مافی پێكهێنانی
ته‌شه‌كول و به‌هره‌مه‌ند بوون له ئامرازێكی
له‌و چه‌شنه، بۆ ته‌رح و دیفاع له داواكاری
ره‌وای رۆژانه‌ی خۆمانین. له راستی دا ئه‌و
ته‌شه‌كوله، مه‌جمه‌عی گشتی كرێكاران له
كارخانه و یان له شوێنی ژیانمانه.
2.
به سه‌رنجدان به راگه‌یاندنی هێڵی هه‌ژاری
له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و ناوه‌نده
ده‌وڵه‌تییه‌كان و به پێی ئاستی هه‌ڵاوسانی
ئابووری رۆژانه، ئێمه خوازیاری پێكهاتنی
شورایه‌ك له نوێنه‌رانی كرێكاران و
ده‌وڵه‌تین بۆ دیاری كردنی لانیكه‌می
حه‌قده‌ستی كرێكاران له ساڵی ١٣٨٩ تا ئاستی
یه‌ك ملیۆن تمه‌ن. له رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی
١٣٨٨ ئه‌و داواكارییه ده‌بێ به هێزی
یه‌كگرتووی كرێكاران به سه‌ر خاوه‌نكاران
بسه‌پێندرێت.
3.
ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن مافی كرێكارانه. هیچ
كرێكارێك نابێت به‌هۆی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی بكرێت.
4.
ئێمه خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م زیندانیانی
سیاسی و كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوین.
5.
ئێمه خوازیاری درانی حه‌قده‌ستی وه‌دواخراوی
كرێكارانی ره‌سمی له كارخانه‌كانین.
6.
ئێمه خوازیاری راگرتنی له‌سه‌ر كار ده‌ركردنی
كرێكاران له شوێنی كاره‌كانیانین.
7.
ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای
ئێعدام به تایبه‌ت له سێداره‌دانی
زیندانیانی سیاسی له‌وانه "فه‌رزاد
كه‌مانگه‌ر" موعه‌لیمی زیندانین.
شیاوی باسه، ناوچه‌ی ویژه‌ی ئابووری ماهشه‌هر
له‌گه‌ڵ دوو ناوه‌ندی قه‌دیمی پترۆشیمی رازی و
به‌نده‌ر خومه‌ینی ٢٠ موجته‌مه‌ع له خۆ
ده‌گرێت، ئه‌و ناوچه‌یه له كۆتاییه‌كانی
ده‌یه‌ی ٤٠ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ست به كار
بوونی پترۆشیمی رازی چالاكی سه‌نعه‌تی خۆی
ده‌ست پێكردووه و ئێستا قه‌دیمیترین ناوچه‌ی
سه‌نعه‌تی پترۆشیمی له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته. تا ٢ ساڵ له‌مه‌به‌ر رێژه‌ی
كرێكارانی ره‌سمی له موجته‌مه‌عه‌كانی
ناوچه‌كه له كاتی به‌رهه‌مهێنان و له حاڵی
ساز كردن دا، زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س
ده‌بوون كه به هۆی قه‌یرانی ئابووری ٢ ساڵی
رابردوو و له‌سه‌ر كار ده‌ركردنه
به‌ربڵاوه‌كان، ئێستا ئه‌و رێژه‌یه تا ٣٠
هه‌زار كه‌س كه‌م بووته‌وه. له سه‌ر كار
ده‌ركردنی كرێكاران به بیانووی جۆراوجۆر
به‌ڕێوه‌چووه كه زۆربه‌یان له كاتی ته‌واو
بوونی ساز كردنی كارخانه‌كان له لایه‌ن
سه‌رمایه‌داران و شیركه‌ته‌كانه‌وه مه‌تره‌ح
كراوه. له سه‌ركار ده‌ركردنه‌كان زۆربه‌یان
له گه‌ڵ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كرێكاران
به‌ره‌وروو بووته‌وه و ئه‌مرۆكه‌ش هه‌روا
درێژه‌ی هه‌یه.
پێنج شه‌ممه
13ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
4
مارس
2010 |