|
بڕیارنامه‌ی كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسوراوانی شاری
سه‌قز به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن
كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری
سه‌قز له بڕیارنامه‌یه‌ك دا رایانگه‌یاند، ٨ی
مارس رۆژ هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی
سه‌راسه‌ری جیهان بۆ خه‌بات له پێناوی ئاشتی
و دیمۆكراسی، به‌رابه‌ریی ئینسانه‌كان و
ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ
پیاوانه.
له به‌شێك له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه، له‌و
رۆژه‌دا ژنانی خه‌باتكاری سه‌راسه‌ری جیهان
به پێكهێنانی كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه
جۆراوجۆره‌كان ده‌نگی ماف خوازی خۆیان جارێكی
دیكه له سه‌راسه‌ر جیهان به‌رز
ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و رۆژه هه‌ر چه‌ند به ناوی
كرێكار و ئارمانی كرێكاری ناوی لێبراوه و
نیشانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی عه‌زیم و
نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانه، به‌ڵام به هۆی بوونی
پێگه چینایه‌تییه جیاجیاكانی ژنان یه‌ك
ده‌ست نین. به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه كه
بزووتنه‌وه‌ی رادیكاڵی ژنان له پێوه‌ندی
خه‌باتكارانه له‌گه‌ڵ خه‌باتی چینایه‌تی و
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، له دژی سیستمی
سه‌رمایه‌داری بێنه مه‌یدان و بگه‌نه
داواكارییه ئینسانی و ره‌واكانی خۆیان.
زۆربه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێمه ژنانی كرێكار،
بێ به‌ش و ژێر ده‌ستن. ژنانی بێ به‌شی
كۆمه‌ڵگا زیاتر له ژنانی باقی چینه‌كان چ له
بواری جنسیه‌تی و چ له بواری چینایه‌تییه‌وه
له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و ژێرده‌ستی زیاتر
به‌ره‌وڕوون. نیوه‌ی چینی كرێكاری كۆمه‌ڵگای
ئێمه له ژنان پێك دێن، هه‌ر بۆیه خه‌بات
له دژی پیاوسالاری ده‌بێ به‌شێكی جیا
نه‌كراوه له خه‌باتی كرێكاران بێت. ئه‌و
خه‌باته ده‌ستكه‌وتێكی نابێت ئه‌گه‌ر ملیۆنها
ژنی كرێكار و خانه‌دار وه‌ك ژن تماشای بكرێت و
خه‌باتی ژنان و كێشه‌ی ژنان به جیا له
خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری بزانرێت.
ئه‌مڕۆ ئێمه ژنان ویست و داواكارییه‌كانی
خۆمان به شێوه‌ی خواره‌وه راده‌گه‌یه‌نین:
1.
ئێمه خوازیاری مافی ئینسانیی و به‌رابه‌ر بۆ
ته‌واوی ژنان و پیاوان له بواره سیاسی،
ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كانین.
2.
مافی پێكهێنانی ته‌شه‌كولی سه‌ربه‌خۆ،
ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن بۆ داواكاری مافه
ئینسانییه‌كان ده‌بێ به ره‌سمی بناسرێت و
ئۆرگانیزه بكرێت.
3.
ئێمه خوازیاری به‌رابه‌ریی ئابووریی به دوور
له هه‌ر چه‌شنه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ژنان
و پیاوان و ته‌واوی ئینسانه‌كانین.
4.
ئێمه خوازیاری به ره‌سمی ناسینی كاری ناو
ماڵین و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته به ژنانی خانه‌دار
حه‌قده‌ست بدات و بیمه‌یان بكات.
5.
ئێمه له ته‌واوی بزووتنه‌وه ئازادیخواز و
به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ین و
هه‌ر چه‌شنه ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، محاكه‌مه،
هه‌ڕه‌شه و به‌دواداچوونی هه‌ڵسووڕاوانی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حكوم
ده‌كه‌ین.
6.
پێكهنێانی پشتیوانیی یاسا له مافه‌كانی ژنان
به پێی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوان و دڵنیا
بوون له پشتیوانیی كاریگه‌ری ژنان له
به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه كرده‌ویه‌كی
هه‌ڵاواردن له رێگای ناوه‌نده
قه‌زاییه‌كانه‌وه.
7.
ژنان ده‌بێ له ئازادی هه‌ڵبژاردنی جل و
به‌رگ، مافی سه‌فه‌ر كردنی ئازاد، مافی
خوێندن، هه‌ڵبژاردنی كار و هه‌ڵبژاردنی
هاوسه‌ر و باقی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان
به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌ر چه‌شنه پوششێكی
ئیجباری قه‌ده‌غه بكرێت.
8.
ئێمه شه‌ڕ خوازی، كێبڕكێی ته‌سلیحاتی و
ته‌حریمه ئابوورییه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له
كێبڕكێی سه‌رمایه‌داری كه زۆربه‌ی زیانه‌كانی
به‌ره‌وڕووی چینی زه‌حمه‌تكێش ده‌بێته‌وه،
مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
9.
ئێمه هه‌ر چه‌شنه یاسایه‌كی دژ به ژن و
له‌سه‌ر بنه‌مای جنسیه‌ت كه ژنان له گه‌یشتن
به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان بێبه‌ش
ده‌كات، مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
10.
ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دایكانی پرسه‌گێڕ
پشتیوانی ده‌كه‌ین و خۆمان له ریزه‌كانی
ئه‌وان ده‌بینینه‌وه.
11.
ئێمه خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی حوكمه‌كانی
ئێدامین.
12.
ده‌بێ قه‌ده‌غه بوونی كاری منداڵان به
ره‌سمیه‌ت بناسرێت و هه‌ر كه‌س كار له منداڵ
بكێشێت ده‌بێ دادگایی بكرێت.
جومعه
14ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
5 مارس
2010 |