|
بانگ كردن و محاكه‌مه‌ی چه‌ند كه‌سی دیكه له
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی له شاری سنه
رۆژی پێنج شه‌ممه ١٣ی ره‌شه‌ممه كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی
ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان رایگه‌یاند، "فواد
شه‌به‌كی فه‌رد" ئه‌ندامی ئه‌م كومیته‌یه و
له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری سنه، بۆ
دادگا بانگ كراوه.
"فواد شه‌به‌كی فه‌رد" ده‌بێت رۆژی شه‌ممه
١٥ی ره‌شه‌ممه خۆی به دادگای ئیسلامی رژیم
له شاری سنه بناسێنێت. هه‌روه‌ها رۆژی
سێشه‌ممه ١١ی ره‌شه‌ممه "كاوه
گوڵمحه‌ممه‌دی" ئه‌ندامی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی
له شوعبه‌ی ٢ی دادگای سنه لێپرسینه‌وه‌ی
لێكراوه و پێی وتراوه كه، رۆژی دووشه‌ممه
١٧ی ره‌شه‌ممه خۆی به‌م شوعبه‌یه بناسێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه "ئازاد مونیر نیا" له
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی پاش سه‌ردانی دادگا له رۆژی
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، پێی راگه‌یه‌ندراوه پاش
ماوه‌یه‌كی دیكه سه‌ر له نوێ بانگ
ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها "شوعه‌یب سابیری" یه‌كێكی دیكه له
ئه‌ندامانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ
یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كان، پاش سه‌ردانی بۆ شوعبه‌ی یه‌كی
دادگای سنه لێپرسنه‌وه‌ی لێكراوه.
جومعه
14ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
5 مارس
2010 |