|
نه‌بوونی زانیاری له چاره‌نووسی
هه‌ڵسووڕاوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی مافه‌كانی
مرۆڤ
چاره‌نووسی "مێهدی خودایی، نیلوفه‌ر مێحرابی و
عه‌بدوڵڕه‌زا ئه‌حمه‌دی"، پاش هێرشی به‌ربڵاو
و ئامانجداری وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر
ئه‌ندامانی "كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران"، نادیاره.
به پێی راپۆرتی هێرانا چاره‌نووسی "مێهدی
خودایی"، "نیلوفه‌ر مێحرابی" به‌رپرسی پێشووی
واحیدی "ئه‌ندیشه و به‌یان" و هه‌روه‌ها
"عه‌بدولڕه‌زا ئه‌حمه‌دی" به‌رپرسی پێشووی
كومیته‌ی "ده‌راویش"ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، هه‌روا نادیاره.
له لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه، "میلاد ئیبراهیمیان" هه‌ڵسووڕاوی
مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كێكی دیكه له
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی هێرشه‌كانی رۆژی ١١ی
ره‌شه‌ممه بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی
مرۆڤه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه "موجته‌با
گه‌هستونی" به‌رپرسی پێشووی كومیته‌ی "میراسی
فه‌رهه‌نگی" كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و ئه‌ندامی
فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسانیش
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها "محه‌ممه‌د ره‌زا لوتفی یه‌زدی" له
هاوكارانی پێشووی "كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران" و خوێندكاری
دانیشگای ئازادی واحیدی مه‌شهه‌د له زومره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له لایه‌ن مه‌ئمورانی
ئه‌منیه‌تییه‌وه له شاری مه‌شهه‌د
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
جومعه
14ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
5 مارس
2010 |