|
به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له رۆژی ٨ی
مارس له شاری مهاباد
رۆژی جومعه ١٤ی ره‌شه‌ممه
رێوڕه‌سمێك له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له
هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و كرێكاری
له شاری مهاباد به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی
جیهان ژن به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م رێوڕه‌سمه سه‌عات ٣ی پاش نیوه‌ڕۆ به
خوێندنه‌وه‌ی سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی
هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد. پاش
ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و
بیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و
به‌رابه‌ری، بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی
مێژووی ٨ی مارس له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه‌كه شكێندرا. له‌م رێوڕه‌سمه
یه‌كێك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی
بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به ٨ی مارس
سوخه‌نڕانی كرد و كۆپله شێعرێكيش پێشكه‌ش
كرا. له كۆتایی دا بڕیارنامه‌ی
رێوڕه‌سمه‌كه به بۆنه‌ی ٨ مارس
خوێندرایه‌وه.
شه‌ممه
15ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
6 مارس
2010 |