|
رێزگرتن له ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن له شاری
سه‌قز
له سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه به ٨ی مارس
رۆژی جیهانی ژن، رێوڕه‌سمێكی شكۆدار له شاری
سه‌قز به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان
و پیاوانی ئازادیخواز له گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوا،
به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری
رێوره‌سمه‌كه بۆ رێزگرتن له یاد و
بیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و
به‌رابه‌ری ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی
راگه‌یه‌ندرا و پاشان به خوێندنه‌وه‌ی كۆپله
شێعری "شۆڕشه هه‌ستن، راپه‌ڕینه، ئه‌ی ژنانی
گشت وڵات، شان به شانی پیاوان هه‌ستن بێنه
ناو ریزی خه‌بات" بێده‌نگییه‌كه شكێندرا.
له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له
هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران
سه‌باره‌ت به مێژوو و خه‌باتی ژنان چه‌ند
وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رێوره‌سمه‌كه به
سوخه‌نڕانی "مه‌حمود ساڵحی" له رێبه‌رانی
ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران درێژه‌ی
كێشا.
له كۆتایی دا بڕیارنامه‌یه‌كی ١٢ به‌ندی كه
له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی شاری
سه‌قزه‌وه ئاماده‌یان كرابوو، خوێندرایه‌وه
و سه‌رئه‌نجام به تێكڕای ده‌نگی
به‌شداربوووان په‌سه‌ند كرا.
شه‌ممه
15ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
6 مارس
2010 |