|
به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ٨ی مارس رۆژی جیهانی
ژن له شاری بۆكان
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ
یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كان، رێوڕه‌سمی رێزگرتن له ٨ی مارس
رۆژی جیهانی ژن له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی شاری
بۆكان و ده‌وروبه‌ر، به‌ڕێوه چوو.
رێوڕه‌سمی ئه‌و رۆژه شكۆداره له
گه‌ڕه‌كه‌كانی "بیمارستان، ئه‌بوزه‌ر،
ستادیۆم، مخابه‌رات، بلواری عه‌لی ئاوا،
ئه‌میر ئاوا، كوڵته‌په، شاره‌ك" و باقی
شوێنه‌كانی تر به به‌شداری ژنان و پیاوانی
ئازادیخواز به‌ڕێوه‌چووه.
رێوڕه‌سمه‌كه به سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی
هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و ده‌قیقه‌یه‌ك
بێده‌نگی بۆ یاد و بیره‌وه‌ری گیان
به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری
ده‌ستی پێكرد. له درێژه‌دا به‌شداربووان
بارودۆخی ژنان و لاوان و ئه‌ركی ئه‌وانیان له
دۆخی ئێستا و باقی كێشه‌كانی دیكه‌یان، دایه
به‌ر باس و لێكدانه‌وه. رێوڕه‌سمه‌كه له
فه‌زایه‌كی پڕ له شادی و له ناو شور و
شه‌وقی به‌شداربووان به بڵاو كردنه‌وه‌ی
شیرینی كۆتایی پێهات.
شه‌ممه
15ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
6 مارس
2010 |