|
بانگ كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاره‌كانی
سه‌قز، بۆكان و مهاباد
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه
١٦ی ره‌شه‌ممه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی
سه‌قز، بۆكان و مهاباد ژماره‌یه‌ك له
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه "مه‌حمود
ساڵحی" سیمای ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریان
بانگ كردووه.
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز پاش چه‌ندین
جار پێوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ مه‌حمود
ساڵحی ئه‌ندامی كومیته‌ی ئیجرایی كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهنێانی
ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان، ناوبراوی له
سه‌عاتی ١١ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا
بانگ كردووه و سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و رۆڵی
ئه‌م كومیته‌یه بۆ رێزگرتن له ٨ی مارس رۆژی
جیهانی ژن هوشداری پێداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری
بۆكانیش رێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی ناسراوی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی "عومه‌ر مینایی، هادی
ته‌نومه‌ند و كه‌ریم فاتحی" بانگ كردووه و
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌برده‌ی رێوڕه‌سمی
رێزگرتن له ٨ی مارس هوشداری پێداون.
هه‌روه‌ها له شاری مهاباد چه‌ند كه‌س له
هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ژنان
له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه
بانگ و هوشداریان پێدراوه.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |