|
راگه‌یاندنی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی به بۆنه‌ی
٨ی مارس
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به
پێكهێنانی ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان، به
ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك پیرۆزبایی ٨ی مارس
رۆژی جیهانی ژن كرد.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه، ٨ی
مارس رۆژی جیهانی ژنه. ئه‌و رۆژه وه‌بیر
هێنه‌ره‌وه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌بات، فیداكاری و
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی
خه‌باتكاره كه به‌ره‌نگاری ناعه‌داڵه‌تی و
نابه‌رابه‌رییه‌كانی نیزامیی سه‌رمایه‌داری
بوونه‌وه و ئاڵای به‌رابه‌ریی خوازییان
هه‌ڵكردووه.
سه‌رمایه‌داریش وه‌ك باقی نیزامه
چینایه‌تییه‌كانی رابردوو یه‌كێك له
كۆڵه‌كه‌كانی زاڵ بوونی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی،
پێشێل كردنی مافه‌كانی ژنان و نابه‌رابه‌ریی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ پیاوانه. ئه‌گه‌ر چی
بزووتنه‌وه‌كانی ژنان شان به شانی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری توانیویانه له
خه‌باتێكی دوور و درێژدا له هه‌ندێك له
وڵاتان مافه‌كانی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و
له هه‌ل و مه‌رجێكی باشتر دا به‌سه‌ر به‌رن،
به‌ڵام ئه‌مڕۆكه له دووهه‌مین ده‌یه له
سه‌ده‌ی ٢١، سه‌رمایه‌داری هه‌روا سیستمێكی
نابه‌رابه‌ره بۆ مافه‌كانی ژنان.
نیزامیی سه‌رمایه‌داری سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی گیر
و گرفته‌كانی مرۆڤایه‌تی و له‌وانه سته‌م
له‌سه‌ر ژنانه. ئێمه له ٨ی مارس خۆمان
هاوڕێ و هاوخه‌بات له‌گه‌ڵ ته‌واوی ژنان و
پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له
سه‌راسه‌ری جیهان ده‌زانین كه، بۆ كۆتایی
هێنان به بێ مافییه‌كانی ژنان له ته‌واوی
بواره كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و
بنه‌ماڵه‌ییه‌كان و پێكهێنانی جیهانێكی
به‌رابه‌ر، خه‌بات ده‌كه‌ن.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |