|
به‌یانییه‌ی كانوونی نووسه‌رانی ئێران له
ته‌بعید بۆ رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن
كانوونی نووسه‌رانی ئێران له ته‌بعید رێزیان
گرت رۆژی شكۆداری ٨ی مارس كه
وه‌بیرهێنه‌ره‌وه و هێمای ئیراده بۆ گه‌یشتن
به دنیایه‌كی به‌رابه‌ره.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا جه‌خت
كراوه‌ته‌وه كه، مێژووی خه‌باتی خه‌ڵكی
جیهان، مێژوویه‌كی به‌رده‌وامه كه له‌ودا
تێكۆشان بۆ رزگاریی، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ
ئازادی به‌یان وه‌ك یه‌كه‌مین هێمای گه‌یشتن
به رۆژگارێكی نوێ، گرێ دراوه و زه‌قی
كردووه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندیی ئه‌م خه‌باته بۆ رزگاری و
به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ باقی خه‌باته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك: خه‌باتی كرێكاران،
خوێندكاران، نه‌ته‌وه‌كان و باقی توێژه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تێكی ئاشكرایه كه
وجوودی هه‌ر كام له‌مانه، به بێ وجوودی
ئه‌وانی تر نامومكینه.
له هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری ئێستا له ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی ئێران دا، كه خه‌باتێكی
پڕ‌شكۆ له به‌رامبه‌ر بێداد و خه‌فه‌قانی
كۆماری ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵداوه، ٨ی مارس هێما
و هێزێكی دیكه‌یه كه له دژی ٣١ ساڵ سته‌می
به‌ئاشكرا و توندترین توندوتیژییه‌كان له
راست ژنانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، به‌ره‌ی خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربڵاوتر ده‌كات و هێزی ژنان
باشتر له جاران بۆ حزووری به بڕشتانه‌تر و
رێكخراوتر بۆ دیفاع له به‌رابه‌ری ده‌كێشێته
مه‌یدانه‌وه.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |