|
په‌روه‌نده‌سازی بۆ "پێژمان ره‌حیمی"
هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاری ئه‌هواز
ده‌زگای قه‌زایی رژیمی ئیسلامی له‌دژی "پێژمان
ره‌حیمی" هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و به‌رپرسی
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی "سایه" له ئه‌هواز،
بۆ جارێكی دیكه په‌روه‌نده‌سازی كردووه.
ده‌زگای قه‌زایی رژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ی
به تۆمه‌تی تێكدانی نه‌زمی گشتیی له دادگای
گشتیی ئه‌هواز بۆ "پێژمان ره‌حیمی"
كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه
ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی "كۆبوونه‌وه و
هه‌وڵی نهێنی له دژی نیزام و هاندانی
كرێكارانی هه‌فت ته‌په و لوله‌سازی ئه‌هواز"،
به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٣ ساڵ زیندانی
ته‌علیقی مه‌حكوم كرابوو و ئێستا له زیندان
دا ده‌ستبه‌سه‌ره.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |