|
په‌لامار بۆ سه‌ر كاسبكاران له ناوچه‌ی
سنووری بانه
به پێی هه‌واڵێك كه به ده‌ستمان
گه‌یشتووه، به هۆی ده‌سڕێژی هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ئێنتزامی رژیم بۆ سه‌ر
كۆڵبه‌ران وكاروانچییانی ناوچه‌ی سنووری
بانه، ٢ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
له جه‌ریانی ده‌سڕێژ بۆسه‌ر بازاڕچه‌ی
سنووری بانه له نزیكی ئاوایی "كێله"،
كۆڵبه‌رێكی زه‌حمه‌تكێش به ناوی "كارزان
عه‌زیزی" ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له ده‌ست
داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌ئموورانی
جه‌نایه‌تكاری رژیم له نزیك ئاوایی "ده‌رمان
ئاوێ" ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ئاوایی
"هه‌رزمێ" به ناوی "مه‌ولوود" كردووه كه،
به‌داخه‌وه ناوبراویش گیانی له ده‌ستداوه.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |