|
به‌یانییه‌ی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی سه‌باره‌ت
به درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆسه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاریی
كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی
ته‌شه‌كوله كرێكارییه‌كان رۆژی ١٥ی
ره‌شه‌ممه له به‌یانییه‌یه‌ك دا خوازیاری
ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و هه‌روه‌ها له
ناو بردنی هه‌ر چه‌شنه ئاسته‌نگ و گوشارێك
له دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له ئێران
بووه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه،
په‌روه‌نده‌ی كرێكارانێك كه چه‌ند ساڵ
له‌وه‌پێش له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له شاری
سه‌قز له هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی
رۆژی جیهانی كرێكار دا بوون، هێشتا له
دادگاكانی شه‌رع و عورفی سه‌رمایه‌داری ئێران،
كراوه‌یه. ساڵێك دواتر دیسانه‌كه كرێكارانێك
كه ده‌یانهه‌ویست رێوڕه‌سمی ئه‌م رۆژه
عه‌زیمه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی چینی خۆیان
به‌ڕێوه به‌رن، هه‌ر به‌م تاوانه
به‌دواداچوونیان بۆ كرا و كه‌وتنه به‌ر
په‌لاماری به‌كرێگیراوانی سه‌رمایه.
هه‌روه‌ها كرێكارانێك كه ١٠ مانگ له‌وه‌پێش
ده‌یانهه‌ویست له پاركی لاله‌ی تاران به‌م
بۆنه‌وه رێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه‌به‌رن، له‌م
ماوه‌یه‌دا هه‌ر كامه‌یان چه‌ندین جار
ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ژماره‌یه‌كیشیان بۆ
ماوه‌ی دوور و درێژ له زیندان راگیراون. هه‌ر
ئێستاش ٢ كه‌س له ئه‌وان به ناوه‌كانی
"هومایون جابری و غوڵامڕه‌زا خانی" له
ئه‌ندامانی سه‌ندیكای شیركه‌تی واحید له ژێر
محاكمه دان.
ئێمه به‌ربه‌رییه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری
له دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و
به‌شداربووانی سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ڵی مانگه
"مه‌ی"ه‌كان و هه‌روه‌ها ٢ ئه‌ندامی سه‌ندیكای
شیركه‌تی واحید، مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |