|
به‌یانییه‌ی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ
پشتیوانی كرێكاران له ئێران به بۆنه‌ی ٨ی
مارس
یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی
كرێكاران له ئێران به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی
جیهانی ژن له به‌یانییه‌یه‌ك دا رایگه‌یاند،
خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردنی جنسی به‌شێكی جیا
نه‌كراوه له خه‌باتی كرێكارانه.
درێژه‌ی هه‌ڵاواردن و سته‌م له دژی ژنان له
سه‌راسه‌ری جیهان نیشانه‌ی ئه‌و په‌ڕی
وه‌رشكسته بوونی نیزامیی سه‌رمایه‌داری و له
هه‌مان كات دا چاڵشێكی ئه‌ساسییه بۆ ئینسانی
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك. دژوارترین هه‌ل و مه‌رجی
كار و نزمترین حه‌قده‌سته‌كان و جۆره‌كانی
هه‌ڵاواردن، به‌شی ژنان له ئابووریی و
موناسباتی سه‌رمایه‌دارییه. له ئێرانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی رژیمی مه‌زهه‌بیی، لایه‌نه‌كانی
ئه‌م هه‌ڵاواردنه دووقات بووه‌ته‌وه و ژنان
قوربانیانی ئاپارتایدی جنسین. ژن له
كۆمه‌ڵگای ئێران ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تایی
ترین مافه‌كانیشی بێبه‌شه.
یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی
كرێكاران له ئێران وێڕای رێزگرتن له خه‌باتی
ئازادیخوازانه و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بانه‌ی
ژنان، بۆ به‌هێز كردنیان هه‌وڵ ده‌دات.
یه‌ك
شه‌ممه
16ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
7 مارس
2010 |