|
بانگ كردنی ٢ كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی
له شاری سنه
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ٢ كه‌س له
هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری سنه له لایه‌ن
ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه بانگ
كراون.
رۆژی شه‌ممه ١٥ی ره‌شه‌ممه "خه‌یام زه‌مانی"
ئه‌ندامی كانوونی دیفاع له مافه‌كانی منداڵان
و یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری
سنه، بۆ ئیداره‌ی حیفازه‌ت و ئیتلاعاتی هێزی
ئینتزامی له شاری سنه بانگ كراوه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان وێڕای لێدان و
ئه‌زیه‌ت و ئازاری ناوبراو داوایان لێكردووه
له رێوڕه‌سمه‌كانی رۆژی جیهانی ژن و باقی
چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شداری
نه‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی
ره‌شه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له
گه‌ڕه‌كی "غه‌فوور"ی شاری سنه رژاونه‌ته
ماڵی "شاپوور زه‌مانی" ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای
پشتیوانی له ژنان و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی
ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی شه‌خسی ئه‌ودا
گرتووه.
دووشه‌ممه
17ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
8 مارس
2010 |