|
ده‌ركردنی قه‌راری وه‌سیقه بۆ هه‌ڵسووراوانی
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كرێكاریی له شاری بۆكان
ده‌زگای قه‌زایی رژیم ٣ هه‌ڵسوووراوی
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی شاری بۆكانی به ناوه‌كانی
"عومه‌ر مینایی، هادی ته‌نوومه‌ند و كه‌ریم
فاتحی" به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له كومیته‌ی
هاوئاهه‌نگی، دادگایی و قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥
ملیۆن تمه‌نی بۆیان ده‌ركرد.
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ
یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه ١٧ی
ره‌شه‌ممه ئه‌و ٣ كه‌سه به تۆمه‌تی
ئه‌ندامبوون له كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی دادگایی
كراون. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراوان رۆژی ١٦ی
ره‌شه‌ممه، له لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و
ره‌وانه‌ی زیندان كران.
سێ شه‌ممه
18ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
9 مارس
2010 |