|
هێرشی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم بۆ سه‌ر
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كرێكارانی خانه‌نشین
له مه‌شهه‌د
به پێی هه‌واڵێك كه له شاری مه‌شهه‌ده‌وه
به ده‌ستمان گه‌یشتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه
١٦ی ره‌شه‌ممه زیاتر له ٢٥٠ كرێكاری
خانه‌نشین له شاری مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی
به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حقوق و مه‌زایای
وه‌دواخراویان، له به‌رده‌م بانكی ریفاهی
ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، دوابه‌دوای پێداگری
كرێكارانی ناڕازی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست
و مه‌زایای وه‌دواخراویان، مه‌ئمورانی
سه‌ركوتگه‌ری ئینتزامی رژیم هێرشیان
كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كه،
له‌گه‌ڵ خۆڕاگری و مقاومه‌تی كرێكاران
به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. ده‌وترێ ژماره‌یه‌ك له
كرێكاران و جه‌ماوه‌ری پشتیوانیان،
ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنی نادیار كراون.
سێ شه‌ممه
18ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
9 مارس
2010 |