|
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نایعی
مخابراتی رێگای دوور له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
سه‌نایعی رژیم
رۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ره‌شه‌ممه، دوابه‌دوای
نه‌درانی حه‌قده‌ستی وه‌دواخراوی كرێكارانی
كارخانه‌ی سه‌نایعی مخابراتی رێگای دووری
ئێران، كرێكارانی ناڕازی جارێكی دیكه له
به‌رده‌م ساختمانی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و
مه‌عده‌نی رژیم كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و
ناوه‌نده له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به
به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی وه‌عده و
به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی رژیم بۆ
په‌رداختی ١٣ مانگ حه‌قده‌ستی وه‌دواخراوی
كرێكارن به‌ڕێوه‌چووه. كرێكارن رایانگه‌یاند،
تا وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له
به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نایعی رژیم درێژه
به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
سێ شه‌ممه
18ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
9 مارس
2010 |