|
رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن له شاری سنه
به پێی راپۆرتی وێبلاگی شورای ژنان، رۆژی
سێشه‌ممه ١٨ی ره‌شه‌ممه بۆ رێزگرتن له ٨ی
مارس رۆژی جیهانی ژن رێوڕه‌سمێك له شاری سنه
به‌ڕێوه چووه.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، بۆ
رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن رێوڕه‌سمێك له
لایه‌ن كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ٨ی مارسی سنه
پێكهاتوو له ژماره‌یه‌ك رێكخراو،
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و هه‌ڵسووڕاوانی ژنان
له بازاڕی "ئاسف"ی ئه‌و شاره به‌ڕێوه
چووه. ئه‌م رێوڕه‌سمه به هه‌ڵگرتنی پلاكارد
و تراكت كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، "پیرۆز بێت
٨ی مارس"، "ئێعدام، سه‌نگسار و قه‌ساس
مه‌حكومه"، "رزگاری ژن رزگای كۆمه‌ڵگایه" و
"زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێت" و
هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی
به‌ڕێوه‌چوو كه، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه
به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له درێژه‌دا بڕیارنامه‌ی رۆژی جیهانی ژن كه
بریتییه له ١١ به‌ند، له لایه‌ن یه‌كێك له
هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری خوێندرایه‌وه كه
جه‌ماوه‌ر به چه‌پڵه لێدان به‌نده‌كانی ئه‌و
بڕیارنامه‌یان ته‌ئید ده‌كرد. شایانی باسه
رێوڕه‌سمه له نێوان شادی و خۆشی جه‌ماوه‌ر
كۆتایی پێهات.
سێ شه‌ممه
18ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
9 مارس
2010 |