|
مانگرتنی دێهیارانی به‌شی زێوییه له سه‌قز
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ
یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ته‌شه‌كوله
كرێكارییه‌كان، دێهیارانی به‌شی زێوییه له
ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته
وه‌دواخراوه‌كانیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری
شاری سه‌قز مانیان گرت.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، به‌رپرسانی رژیمی
ئیسلامی ماوه‌ی ١٢ مانگه حه‌قده‌ست و
مه‌زایای دێهیارانی به‌شی زێوییه‌ی شاری
سه‌قزیان نه‌داوه. ده‌وترێت ئه‌م كه‌سانه
چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی
له شوێنه جیاجیاكانی ئوستانی كوردستانیان
كردووه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به گیر و
گرفته‌كانیان بوون به‌ڵام تا ئێستا
هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بووه.
سێ شه‌ممه
18ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
9 مارس
2010 |