|
به‌یانییه‌ی كانوونی داكۆكیكارانی مافه‌كانی
كرێكاران بۆ رێزگرتن له ٨ی مارس
كانوونی داكۆكیكارانی مافه‌كانی كرێكاران به
ده‌ركردنی یه‌یانییه‌یه‌ك وێڕای رێزگرتن له
٨ی مارس، رۆژی جیهانی ژنی له سه‌رجه‌م ژنانی
جیهان و ئێران به تایبه‌ت ئازادیخوازان و
هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی به‌رابه‌ری و
رزگاری ژن، پیرۆزبایی كردووه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، ژنانی
هوشیاری كۆمه‌ڵگای ئێمه خه‌باتێكی بوێرانه‌ی
بێ وێنه و به‌ربڵاویان له دژی سته‌م،
هه‌ڵاواردن، سه‌ره‌ڕۆیی و سوكایه‌تی ده‌ست
پێكردووه و سه‌رنجی گشتی بۆ لای خۆیان
راكێشاوه. هه‌وڵی ژنانی ئازادیخوازی ئێران
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به سه‌ركوت و
ده‌ستگیری، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی، مه‌رگ و
تیرۆری سه‌ر شه‌قام وڵام دراوه‌ته‌وه.
ئاڵ و گۆڕی سیاسی به‌رته‌سك، بڕگه‌یی و نمایشی
سه‌باره‌ت به كار و باری ژنان، هه‌رگیز ژنانی
ئێمه‌ی له ماهیه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه و دژه
به‌رابه‌ری و ئیدئۆلۆژیك كه هه‌ڵاواردن
موقه‌ده‌س ده‌كاته‌وه، غافڵ نه‌كردووه.
نه‌ته‌نیا ژنان له بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی
دیمۆكراتیك دا به‌شداریان كرد، به‌ڵكوو له
سه‌تحی گه‌رایی و ساویلكه‌یی ئیسلاحخوازان
دوور كه‌وتنه‌وه و به په‌یوه‌ست بوونی
رۆژانه به خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ له ناو بردنی یه‌كجاری
سه‌ره‌ڕۆیی، كۆنه‌په‌ره‌ستی، چه‌وساندنه‌وه و
بێ عه‌داڵه‌تی رێگای خۆیان درێژه پێداوه.
ئه‌مڕۆكه به‌رابه‌ری بۆ ژنانی ئێمه له‌م
خواستانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه: به‌رابه‌ری
ئابووری، به‌رابه‌ری حه‌قده‌ستی به‌رابه‌ر
له‌گه‌ڵ پیاوان له به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان،
مافی هه‌ڵبژاردنی كار مافی به‌هره‌مه‌ند بوون
له مافه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كار و ئه‌منیه‌تی
پیشه‌یی، به‌رابه‌ری سیاسی بۆ ئینتخاب كردن و
ئینتخاب بوون له ته‌واوی ئه‌ركه
دیمۆكراتیكه‌كان، به‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
سه‌رجه‌م مافه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پۆشش،
هاتووچۆ، به‌یان، به‌شداری كردن یا نه‌كردن
له رێكخراوه‌كان و هیتر.
چوارشه‌ممه
19ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
10 مارس
2010 |