|
رێزگرتن له ساڵرۆژی مانگرتنی كرێكارانی ئێران
خودڕ‌و له ساڵی ٨٤ و رۆژی جیهانی ژن
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئێران خودڕۆ به
ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك، هاوكات رێزیان له
ساڵرۆژی مانگرتنی شكۆداری كرێكارانی ئێران
خودڕۆ له ساڵی ٨٤ و ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن
گرت.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه، رێز
ده‌گرین له رۆژی ١٧ی ره‌شه‌ممه كه هاوكاته
له‌گه‌ڵ مانگرتنی ئێمه‌ی كرێكار و پێرۆزبایی
ئه‌و رۆژه شكۆداره ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م
كرێكاران ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها له پێناو
گه‌یشتن به داواكارییه‌كانمان هه‌وڵ
ده‌ده‌ین. ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین كه
هوشیاری، خه‌بات، ته‌شه‌كول و یه‌كیه‌تی
ته‌نیا رێگای سه‌ركه‌وتنی ئێمه كرێكارانه.
ئێمه بزووتنه‌وه‌ی ئێستای ئێران به
بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازانه ده‌زانین و
خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
ده‌بینینه‌وه. ده‌ستگیری و له‌سه‌ركار
ده‌ركردنی ده‌یان هه‌زار كرێكار ده‌رخه‌ری
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام ئێمه له‌و
باوه‌ڕداین بزووتنه‌وه‌ی ئێستای ئێران به بێ
حزووری چالاكی ئێمه سه‌رناكه‌وێت. ئێمه داوا
له سه‌رجه‌م هاوڕێیانی كرێكار ده‌كه‌ین وێڕای
به‌شداری گه‌رم و گوڕ له‌م بزووتنه‌وه‌یه،
به بڵاو كردنه‌وه‌ی تووی ئاگایی و وشیاری له
ناو دۆستانی خۆیان، له گه‌ڵاڵه كردنی
داواكارییه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی جیهانێكی
باشتر، له پێناو په‌ره‌پێدان و گشتگیر كردنی
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی
چینه‌كانی زه‌حمه‌تكێش به تایبه‌ت بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران تێبكۆشن.
چوارشه‌ممه
19ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
10 مارس
2010 |