|
په‌ره‌سه‌ندنی زه‌خت و گوشار بۆ سه‌ر
بنه‌ماڵه‌ی "ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی"
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا،
مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات گوشاره‌كانیان
بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیندانیی سیاسی "ئه‌نوه‌ر
حسێن په‌ناهی" په‌ره‌پێداوه.
مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری قوروه،
به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی
"ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی" خوازیاری
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی
پێوه‌ندیدار به ناوبراو بوون. به گوێره‌ی
ئه‌و راپۆرته، مه‌ئمورانی رژیم رژاونه‌ته
ماڵی باوكی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی و پاش
پشكنینی ماڵه‌كه، باوك و خۆشكی ناوبراویان
ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و
شاره كردووه.
چوارشه‌ممه
19ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
10 مارس
2010 |