|
نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای
شه‌ریف
به پێی راپۆرتێك كه بڵاو بووه‌ته‌وه، ٢
هه‌زار خوێندكاری دانیشگای سه‌نعه‌تی شه‌ریف
به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا، سه‌باره‌ت به
درێژه‌ی له زیندان راگرتنی ٣ هه‌ڵسووڕاوی
خوێندكاری به ناوه‌كانی "مێهدی كه‌لاری،
كوهیار گوده‌رزی و تارا سپێهری فه‌ر"
ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
"كوهیار گوده‌رزی" ئه‌ندامی كومیته‌ی
هه‌واڵنێرانی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژی ٢٩ی
سه‌رماوه‌زه‌وه له زیندان راگیراوه. "مێهدی
كه‌لاری"ش كه رۆژی ١٦ی ئازه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر
كرا، حوكمی ٢ ساڵ و نیو زیندانی ته‌عزیری بۆ
ده‌ركراوه. هه‌روه‌ها "تارا سپێهری فه‌ر" كه
له سه‌روبه‌ندی ٢٢ی به‌همه‌ن ده‌ستگیر كرا،
هه‌روا له زیندانی ئێڤین راگیراوه.
چوارشه‌ممه
19ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
10 مارس
2010 |