|
به‌یانییه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بۆنه‌ی ٨ی مارس
به پێی راپۆرتی سایتی "ته‌غیر بۆ به‌رابه‌ری"
كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بۆنه‌ی ٨ی مارس
خوازیاری كۆتایی هێنان به نیزامیگه‌ری،
دیكتاتۆری، هه‌ڵاواردن و شێوه‌كانی
نابه‌رابه‌ری بوون.
له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا هاتووه، ژنانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵانێكی دوور و درێژه
له‌گه‌ڵ شه‌ڕ، دیكتاتۆری، نیزامیگه‌ری،
توندوتیژی نیزامی، كۆنتڕۆڵ و سه‌ركوت،
هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌رییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌وڕوون.
هه‌ڵاواردنه‌كانی جنسیه‌تی، قه‌ومی و
چینایه‌تی ئه‌گه‌ر چی كاریگه‌ری له‌سه‌ر
ته‌واوی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی داناوه،
به‌ڵام ژنان زیاتر به‌ره‌ورووی مه‌ترسی
بوونه‌ته‌وه. نمونه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه
ده‌توانرێت له پێشێل كردنی مافه‌كانی ژنان
له‌گه‌ڵ ئیزدواجی ئیجباری و پێشوه‌خت،
سه‌ربازگیری، توندوتیژی نامووسی و كۆنتڕۆڵ و
سه‌ركوتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی ژنانی
ناوچه‌كه، به ئاشكرا ببینرێت.
ئه‌مڕۆكه و له حاڵێكدا كه نزیكه‌ی سه‌د ساڵ
له یه‌كه‌مین ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی ژنان
له رۆژی جیهانی ژن تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئێمه
هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست خوازیای كۆتایی هێنان به
نیزامیگه‌ری، دیكتاتۆری، هه‌ڵاواردن و شێوه
جۆراوجۆره‌كانی نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین،
هه‌ر بۆیه داوای له ته‌واوی ژنان له
سه‌راسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین كه بۆ پێش‌گرتن و
كۆتایی هێنان به توندوتیژی له دژی ژنانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتیوانیمان لێ بكه‌ن
هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ.
چوارشه‌ممه
19ی
ره‌شه‌مه
١٣٨٨ _
10 مارس
2010 |